به‌رێز/ هاورێ بـه‌لێن سكرتێری
حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
به‌رێزان/ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
له یادی 38 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ده‌كه‌ین .
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان وه‌ك لایه‌نێكی هه‌میشه زندووی خه‌باتی شۆرشگێری و سیاسی كوردستان ، به‌رده‌وام و بێ سلمێنه‌وه له پێناو هێنانه كایه‌ی خواست و ویسته ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له تێكۆشانی به‌رده‌وام بووه ، له‌م پێناوه‌شدا ده‌یان قوربانی بۆ رێبازه دره‌وشاوه‌كه‌ی داوه و خاوه‌ن دید و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بووه ، هه‌روه‌ك حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له تێكۆشانی مه‌ده‌نی و سیاسی پش به‌ستن به پاشخانه فیكرییه‌كانی هه‌رده‌م له سه‌نگه‌ری گه‌ل درێغی نه‌كردووه و باڵێكی گرنگی چه‌پی كوردستانی بووه به جددی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای چه‌پ و چۆنییه‌تی یه‌كخستنی ته‌واوی لایه‌نه چه‌په‌كان ده‌كات بۆهێزدانه به‌ریان و پێكه‌وه كاركردن له ئاست به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌م قۆناغه‌ی به‌رخۆدان دا.
به‌رێزان
دۆخی سیاسی ئێستای كوردستان له‌به‌رده‌م گۆرانكاریدایه نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی وپێكهه‌لبژانی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان مه‌ترسییه‌كی گه‌روره‌ی بۆ سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه و جگه له‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان له‌و په‌ری خراپیدایه ,به بارمه‌ته گرتنی مووچه‌ی مووچه خۆران و خراپی و نه‌بوونی و خزمه‌تگوزاری و به‌جۆرێك ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی سه‌خت كردووه تا ئاستی شپرزه بوون و تێكچوونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ،
ئومێد ده‌كه‌ین یادی دامه‌زراندنی وه‌چه‌رخانێك بێت له‌به‌رنامه‌ی كاری سیاسی داهاتووی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان ره‌نگبداته‌وه .
پێكه‌وه بۆ به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ری چه‌پ له كوردستان، له پێناو تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ داهاتوویه‌كی گه‌شتر بۆ گه‌له‌كه‌مان.
جارێكی دیكه پیرۆزبایی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه .
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
١٢\١٢\٢٠٢٣