
دابینکردنی ئەو پێداویستیانە کەمترین و سادەترین ئەرکێکە کە ئەبێ دەسەڵاتداران لە ئەستۆی بگرن و وەڵامی بەکردەوەی پێبدەنەوە و هیچ دواکەوتنێک هەڵناگرێت، ئەوەی دۆخەکەی زیاتر ئاڵۆزکردوە دەزگا ئەمنیەکان وەکو هەموو نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانیتر لەجیاتی گوێگرتن بۆ داواکاری خوێندکاران، کەوتە پەلاماردان و بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنیەکان و بە لێدان و ئیهانە و سوکایەتی و زیندانی دەیانەوێت کۆتایی بە نارەزایەتیەکان بهێنن .
ئێمە لە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وێڕایی ئەوەی هەموو خواست و داواکارییەکانی خوێندنکاران بەڕەسمی دەناسین لەهەمانکاتیشدا هەرجۆرە پەلامار و لێدان و سەرکوتێک لەلایەن دەزگا ئەمنیەکان سەرکۆنە ئەکەین .
لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەلایەن حکومەتەوە بڕاوە، لەکاتێکیشدا لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا لێبڕینی موچە و زیادکردنی باج و رسومات لەسەر خەڵک چەند بەرامبەر زیادیکردووە و گرانکردنی سوتەمەنی و کرێی ئاو و کارەبا و زیادبوونی بێکاری و دانەمەزراندنی دەرچووانی چەندین ساڵەی زانکۆ و پەیمانگاکان و هێندەیتر باری سەرشانی خێزان و خوێندکارانی قورستر کردووە، هەموو خەڵکی کوردستانیش باش درک بەوە دەکات داهاتی ناوخۆ چەند بەرامبەر زیادیکردووە و نرخی نەوتیش نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠ دۆلار، بەپێی هەموو پێوەر و ژمارەکان حکومەت بەئاسانی دەتوانێت ئەو پێداویستیە سەرەتاییانە بۆ خوێندکاران دابین بکات .
ئێمە خۆمان بەبەشێک لە نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی چین و توێژە جیاوازەکان دەزانین و لەپاڵ خواستەکانیان دەوەستین بۆ هەرچی زوو دابینکردنی پێداویستی بەشە ناوەخۆییەکان و دابینکردنی دەرماڵەی مانگانە بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بەخوێندنەکانیان بدەن .
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
23\11\2021