لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هاوڕێ مام خدر پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت ..

هاوڕێ مام خدر پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت ..

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێ بوون لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تا ئێستا بەداخەوە چواردە هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و حەوت هاونیشتیمانیتر بریندار بوون .
بەناوی خۆم و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ خانەوادەی قوربانییەکان و تەاوی خەڵکی کوردستان رادەگەیەنین و بەهیواین ئەوە دوا رووداوی ناخۆشی خەڵکی کوردستان بێت .
دڵمان لای کەس و کار و هاوڕێ و خوێنکاران و مامۆستایانی دەڤەرەکەیە، بە هێز و ئیرادە و خۆراگریان بەسەر ئەو کۆستەدا زاڵبن و کەمترین کاریگەری لە ژیانیان دابنێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لایەنی کەمتەرخەم سزا بدەن .

جارێکیتر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین و رووداوێکی دڵتەزینە لە ژیانی ئێمەدا .

هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٩\١٢\٢٠٢٣
0 FacebookTwitterPinterestEmail