سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی زیندانیکردنی پێنج چالاكوان‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌وه ئاشكراكرد‌و داواى ئازادكردنیان ده‌كات.
سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر سزادانی پێنج چالاكوانه‌كه‌ی بادینان به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند، “پێویسته له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ئازادی ڕاده‌ربڕین و چالاكی مه‌ده‌نی ده‌سته‌به‌ر بكرێت”.
سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان داواده‌كات “زیندانیكردنی چالاكوانان به‌دوربگیرێت له ململانێی سیاسی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی هه‌ڵوێستی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان باس له‌وه‌كراوه، داوای جێبه‌جێكردنی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریی بۆ كه‌یسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ڕۆژنامه‌نووسی پیشه‌یی وه‌ك خۆی له‌سه‌ر هه‌مووان ده‌كات.