بۆ سێیه‌مین هه‌ینی له‌سه‌ر یه‌ک، هاوڵاتیانی شاره‌کانی عێراق خۆپیشاندان ئه‌نجام دهدهنو داوای چاکسازیی‌و دادگایی‌کردنی “گه‌نده‌ڵکاران” ده‌که‌ن.
ئه‌و خۆپیشاندانانه که له‌مه‌یدانی ئازادی شاری به‌غداوه ده‌ستی پێکردو له‌وێش به‌رده‌وامی هه‌یه، بوه هۆی ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ناچار بکات زنجیره‌یه‌ک چاکسازی رابگه‌یه‌نێت.
خۆپیشانده‌ران که ژماره‌یان به‌هه‌زاران ده‌بێت، وێنه‌ی سه‌رکرده‌و وه‌زیرو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیان به‌رزکردوه‌ته‌وه که به‌لێپرسراوی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی ئێستای عێراقیان ده‌زانن.
له‌نێو ئه‌و وێنانه‌دا که خۆپیشانده‌ران به‌رزیان کردوه‌ته‌وه، وێنه‌ی سه‌رکرده کورده‌کانیشی تێدایه که له‌حکومه‌تی عێراقیدا پۆست‌و پله‌و پایه‌یان هه‌یه.
پشتیوانانی پرۆژه‌ی چاكسازی‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له عێراق، تا دێت زیاد ده‌بن، لایه‌نه سیاسییهكانو سه‌ركرده‌كانیش پشتیوانیی خۆیان بۆ حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی عێراق ده‌ڵێت: عه‌بادی له سزادانی گه‌نده‌ڵكاراندا، سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌بۆچوونی چاودێرانیش: قه‌یرانه‌كانی عێراق هێنده زۆرن، ئه‌سته‌مه چاكسازیی ئه‌نجام بدرێت، بۆیه عێراق به‌ره‌و مایهپووچبوونو هه‌ڵوه‌شانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت. دوای ڕاگه‌یاندنی پلانێكی سه‌رتاسه‌ری له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی‌و روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، مه‌رجه‌عی شیعه‌كان پشتیوانیی بۆ پلانه‌كه ڕاگه‌یاند، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، زۆرێك له‌سه‌ركرده‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان داوایان له‌عه‌بادی كرد، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی بكات‌و رێگه له‌به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیی ولات بگرێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، له‌زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقه‌وه بڵاویكردۆته‌وه: له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا سه‌ری هه‌ڵدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه قه‌یرانی دارایی له‌عێراقدا سه‌ری هه‌ڵداو به‌رده‌وام ئه‌و بابه‌ته ڕووی له هه‌ڵكشان كردوه، بۆیه ئێستا چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره كه‌ڵه‌كه بوون‌و چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نییه.
لای خۆیه‌وه، نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتاری عێراق باسی له‌وه كردوه، عه‌بادی له‌و پلانه‌یدا كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی دایڕشتوه، ده‌توانێت هه‌ندێك ڕێوشوێن بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام له‌ئاكامدا ناتوانێت سزای گه‌نده‌ڵكاران بدات.
نه‌جیبه نه‌جیب وتویه‌تی: عه‌بادی ئه‌گه‌ر له‌سنوردانان بۆ دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیش سه‌ركه‌توو بێت، ئه‌وا ناتوانێت گه‌نده‌ڵكاران سزا بدات، چونكه كه‌سانی به دهسهڵاتنو له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومهتهوهن.
چاودێرانی سیاسی ئه‌وه‌یان باس كردوه، قه‌یرانه‌كانی عێراق هێنده زۆرن‌و رهگو ریشه‌یان به‌ناو قوڵایی دامه‌زراوه‌كاندا شۆڕ بۆته‌وه، بۆیه ئه‌سته‌مه بتوانرێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی گهندهڵیو به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی بكرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی گه‌نده‌ڵدایه، چاودێرانی ئابوری پێشبینییان كردوه، به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییه‌وه، عێراق به‌ره‌و مایه‌پوچبون هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ لێكترازان‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق.
دوای بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی عێراق، لهداواكارییهكدا كه بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت گشتاندنی بۆ كردوه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پێویسته داموده‌زگا حكومییه‌كان هه‌موو جۆره‌كانی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی‌و گه‌نده‌ڵی به‌ڕاپۆرت بۆ داواكاری گشتی به‌رز بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران به‌سزا بگهیهنرێنو سنورێك بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی دابنرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی، زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه‌و خۆپیشانده‌ران حكومهتو به‌رپرسانی باڵای سیاسی، به‌هۆكاری گه‌نده‌ڵی ده‌زانن، داواش ده‌كه‌ن، گه‌نده‌ڵكاران به‌سزا بگه‌یه‌نرێن.