گومانی تێدا نیە بەپێی یاسای (۹)ی یەکگرتووی ساڵی ۲٠۱٤عێراق و یاسای (۲۷)ی ساڵی ۲٠٠٦لە هەرێمی کوردستان جیاوازی زۆرهەیە، ئەوەی لەهەرێمی کوردستان خانەنشین دەبێت دەتوانرێت ناوبنرێت کارەساتی خێزانی، چونکە موچەیەکی بۆ دەردەچێت ناتوانێ درێژە بەژیانی ئاسای بدات، نادپەروەریەکە بەپێی یاساکان و مادەکانی دەردەکەوێت.
یاسای۹ی یەکگرتووی حکومەتی فدراڵ پێک دێت لە(۱۱) بەش و(٤۲) ماددە،یاسای (۲۷)ی یەکگرتوی حکومەتی هەرێم ساڵی ۲٠٠٦ کەتائێستاش کاری پێ دەکات پێک دێت لە(٦) بەش و(۳٠) ماددە
ناعەدالەتی و جياوازیەکان ؛
١-لەیاسای (٩)ی یەکگرتووی عێراق ماددەی(٢١) خاڵی سێ هەرکەسێک خانەنشین دەبێت کەمترین موچە (٥٠٠) پێج سەد هەزار دینارە؛ بەڵام لەهەرێم کەمترین موچە(٢٢٠) دوسەدوبیست هەزارە.
٢- بەپی یاسای (٩) لەعێراق ئەوەی خانەنشین دەبێت پاداشتی (١٢) مانگی دەدرێتێ، لەهەرێم تەنها ئیکرامی (٦)مانگی دەدرێتێ.
٣-لەعێراق هەرکەسێک خانەنشین دەبێت ، بڕوانامە وهاوسەرو منداڵی بۆ ئەژمار دەکرێ، لەهەرێم ژن ومنداڵ ئەژمار ناکرێ.
٤-بەپێی ماددەی(٢١)ی یاسای(٩)ی عێراق هەرکەسێک خزمەتی لە(١٥) ساڵ کەمتر بێت بەپێی تەمەنی دیاری کراو دووبژاردە لەبەردەدایە: یەکەمیان مەبلەخێ پارەی پێ دەدرێ بۆیەک جار دووەمیان بەپێی ساڵەکانی خزمەت،بۆ (١٠) ساڵ خزمەت١٥٠ سەدوپەنجا هەزار دینار، بۆ(١١) ساڵ خزمەت ٢٠٠ دووسەد هەزار دینار، بۆ(١٢) ساڵ خزمەت ٢٥٠ دوسەدو پەنجا هەزار دینار، بۆ(١٣)ساڵ خزمەت(٣٠٠) سێ سەد هەزار، بۆ (١٤) ساڵ خزمەت(٣٥٠) سێ سەدو پەنجا هەزار دینار،لەکاتێکدا لەهەرێم چارەسەری تەواو بۆ ئەم حاڵەتە نەکراوە.
٤-بەپێی ماددەی(٢١)لەیاسای (٩)ی حکومەتی فدراڵ هەرکەسێک خانەنشین بوو خزمەتی (٣٠)ساڵ بوو بە(٠/٨٠) ی مووچەی بنەڕەتی خانەنشین دەکرێ لەگەڵ دەرماڵەدا، بەڵام لەهەرێم هیچ جۆرەدرەماڵەیەکی بۆئەژمار ناکرێت.
٥- بەپێی مادەی(٢٨) لەیاسای ٩ی یەکگرتوو لەعێراق هەرفەرمانبەرێک یان خانەنشینێک کۆچی دوای کرد وارسەکانی بەم شێوەیە موچەیان بۆسەرف دەکرێ:
آ-بۆیەک کەس ٠/٨٠
ب- بۆدوو کەس٠/٩٠
ج- بۆسێ کەس٠/١٠٠
بەپێی یاسای (٢٧)ی لەهەرێمی کوردستان:
بۆیەک کەس٠/٦٠
ب- بۆدووکەس٠/٧٥
ج- بۆسێ کەس ٠/١٠٠
٦- بەپێی ماددەکانی(٤،٥) لەیاسای ٩ی یەکگرتووی حکومەتی فدراڵ سەرجەم خانەنشینان لەیەک هەیئەتدا ڕێکخراون وگرنگی تەواویان پێدراوە، بەڵام لەهەرێم نەبەپێی یاسای ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦ و نەبەپێ یاسای ٢ی چاکسازی ساڵی ٢٠٢٠ ڕێک نەخراوە نەنانە تائێستاش دوو ئیدارەییە.
٧-لەیاسای٩ی یەکگرتوی عێراق سندوقی خانەنشینی گرنگی زۆری پێ دراوە،ماددەکانی (٩،٨،٧)زۆر بەجوانی باسی پێک هاتەو ئامانجەکانی کردوە کەبریتیە لەچاودێری تەواوی لێبڕینەکان،چۆنیەتی سەرفکردن وگەشەکردنی ئەم سندوقە، بەپێی ماددەی(٨) ئەنجومەنێکی ئیدارەدان وهەیکەلەکەی نوێنەری حەوت وەزارەت ونوێنەری بانکی ناوەندی عێراق هەموشیان پلەیان لەبەڕێوەبەری گشتی کەمتر نیە،هاوکات وەزارەتی دارایی عێراق بەپێی یاسا ساڵانە هاوکاری ئەم سندوقە دەکات، هەروەهاهیچ کەس ولایەنێک مافی نیە دەسکاری پارەی ئەم سندوقە بکات، ساڵانە کەبودجەی عێراق دادەنێرت نابێت دەستکاری بکرێت .
لەهەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ٢٧ی ساڵی٢٠٠٦ هەموو فەرمانبەرێک٠/٠٧ی لێ دەبڕدرێک نازانرێت چی لێ دەکرێت لەبەرئەوەی سندوقی خانەنشینی نیە. هەروەها بەپێی یاسای ٢ی چاکسازی بۆساڵی ٢٠٢٠ ماددە(١)خاڵی (٣،٢) دەڵێت دەبێت سەرجەم خانەنشینانی ( شارستانی و سەربازی وهێزەکانی ئاسایش وناوخۆ) لەیەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی یەک بخرێت تائێستا لەبەر ململانی حزبی دروست نەبووە، بەپێی خاڵی سێ دەڵێت پێویستە سندوقی خانەنشینی دروست بێت ،ئەوەی کراوە تەنها بەناو لەبەروار ٢٠٢١/١٢/١٥ بەنوسراوی ژمارە(٥٦٧) بڕیارێک دەرچوە نەچۆتە بواری جێ بەجێکردنەوە.
٨-لەساڵی ٢٠١٤ وە حکومەتی هەرێم پلە بەرزکردنەوەی وەستاندوە لەوبەروارە هەزاران فەرمانبەر خانەنشین بوون، چۆن وکەی ئەم مافەیان بۆدەگەڕێتەوە، لەکاتێکدا حکومەتی فدراڵ پلە بەرزکردنەوەی ڕانەگرتوە.
٩-بەپێی یاسی ٩ی یەکگرتوی عێراق ولەسەرداوای وەزیر یان سەرۆکی ئەودەستانەی بەوەزارەتەوە نەبەستراون ولەسەر داوای پارێزگار دەتونرێت بۆماوەی (٣) ساڵ کاری ئەو فەرمانبەرە درێژ بکرێتەوە ئەگەر پێویست بوو بەڕەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەحکومەتی ناتوانرێ ماوەی سێ ساڵ درێژ بکرێتەوە.
٩-لەیاسای ٩ی یەکگرتووی عێراق ماددەی (١٦) تایبەت بەفەرمانبەرانەی لەکاتی کارکردندا توشی نەخۆشی یان ڕوداوێک دەبن لەماددەی(٢١) دیاری کراوە:
آ-ئەوفەرمانبەرانەی توشی نەخۆشی یان ڕوداو دەبن لەکاتی کارکردن ئەگەر ڕێژەی لەکارکەوتنیان ٠/٦٥ بوو بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی خزمەتیان ١٥ کەمتریش بوو خانەنشین دەکرێن و دەرماڵەشیان بۆسەرف دەکرێ.
ب-ئەوفەرمنبەرانەی ڕێژەکەیان ٠/١٠٠ بووڕێژە ٠/٣٥دەخرێتە سەرموچەی خانەنشینەکەیان.
لەهەرێم هیچ مادەو بڕگەیە نیە بەوشێوەیە.
١٠-لەهەرێمی کوردستان لەساڵی (٢٠١٥) وەپاشەکەوتی مووچە خانەنشینای گرتۆتەوەئ، لە حکومەتی ناوەند ئەو بڕیارە نیە بەپێی یاسا کەس ناتوانێ دەستکاری موچەیان بکات.
حکومەتی فدراڵ بەردەوام لەخەمی خانەنشیناندا، لەئێستادا جارێکی ترهەوڵێک هەیە موچەی خانەنشینان زیاتر بکات وهەروەها بڕیاروایە زەویشیان بداتێ.
لەهەرێمی کوردستان بەهۆی دووئیدارەی وململانی سیاس وعینادی سیاسی و ئیداری گەیشە ئەوئاستەی کورد نەتوانێ بەیەک دەنگ و ڕەنگ داکۆکی لەمافەکانی بکەن ، ناکۆکیەکان گەیشە ئاستێ حزبە عەرەبیە عێراقیەکان کۆمەڵێک بڕیار دژی قەوارەی هەرێم بدەن .لەڕێگەی دادگای فدراڵی عێراق.
بڕیاری ژمارە(٢١٢)ی ساڵی ٢٠٢٢ کەتایبەت بەمافی خانەنشینان و هەڵسوەشانەوە یاسای ژمارە(٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ کەحکومەتی هەرێم ناچار دەکات موچەی خانەنشینان وەک خانەنشینانی عێراقی لێ بکرێت .ئەگەر ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکرێت دەتوانرێت لەمەحکەمەیەکی تر سکاڵا بکرێت دواتر ڕێو شوێنی تر دەکیرێتە بەر.
هەروەهادەتوانرێت سکاڵا تۆمار بکرێ لەسەرقەرەبوی ماوەی پلە بەرزکدنەوەو پارەی سندوقی خانەنشینی.
پێویستە حکومەتی هەرێم هەرچی زوترە چارەسەری بارودۆخی خانەنشینان بکات.
هادی ئەکرەم