بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە تووندی تۆپبارانی تورکیا بۆ سنووری زاخۆ شەرمەزاردەکات و داوا دەکات بەزووترین کات هەڵوێست بەرامبەر ئەو هەموو کوشتن و بڕین و تۆپباران و بۆمبارانە وەربگیرێت لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان .
لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە ( بەداخەوە جارێکیتر لەئاکامی تۆپبارانکردنی ھاوینەھەواری پەرەخێ لە سنووری دەرکار لە زاخۆ لەلایەن ھێزەکانی تورکیاوە، بووە ھۆی شەھید و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتیی گەشتیار. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەھیدەكان دەكەین و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
20\7\2022