لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە

پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە

0 تێبینییەکان 39 بینینەکان

هاوڕێ و هاوسەنگەرم ماڵئاوا ..

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ محسین دەشتی رادەگەیەنین، یەکێک لە پێشمەرگە و کادیرە دڵسۆزەکانی حزبی شیوعی لە دەشتی هەولێر کە رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە ناوچەکە بۆ رابەرایەتی و جۆشدانی جوتیاران و زەحمەتکێشان بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکانیان .

هاوڕێ دەشتی، بەدرێژایی تەمەنی لەپێناوی هێنانەکایەی نیشتیمانی ئازاد و گەلێکی بەختیار و کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە خەباتیکرد و هەموو تەمەنی گەنجی بەخشیە رێگای ئازادی و رزگاری خەڵکی کوردستان .
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەدرێژەدان بە خەبات و رێگای ئازادی هاوڕێ دەشتی بۆ هەمیشە رێزی لێدەگرین و بەڵێن دووپاتدەکەینەوە لە پشتەوەی خواستەکانی مافەکانی جوتیارانەوە دەوەستین .

بەرز و بەرێزە یادی هاوڕێ دەشتی و هەموو ئەوانەی لەپیناوی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان خەباتیانکرد .

هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

٢١\١٠\٢٠٢٣

0 FacebookTwitterPinterestEmail