لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان:ره‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئیدانه‌ ده‌كات

بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان:ره‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئیدانه‌ ده‌كات

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

Logohdpبزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان:ره‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئیدانه‌ ده‌كات
                  
 له‌ به‌رامبه‌ر  هێرشه‌ شۆڤینیه‌كانی  ده‌وڵه‌تی توركیا  بۆ سه‌ر نوێنه‌رانی گه‌لی كوردمان و ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان وپه‌رله‌مانتارانی (HDP )   بزووتنه‌وه‌كه‌مان بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی  گه‌لی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی  هێرشه‌كان ده‌كات و پێمان وایه‌  هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك پشێوی و ئاڵۆزیه‌كی زۆری له‌ناوچه‌كه‌دا دروستكردووه‌ ، به‌تایبه‌ت هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌رانبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌مان له‌ باكوری كوردستان زۆر جێگای نیگه‌رانی و دڵته‌نگی هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه‌ . وای ده‌بینین كه‌ دیموكراسیه‌ت و ئازادییه‌ سیاسیه‌كان رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ به‌رته‌سكبوونه‌وه‌دایه‌و هه‌نگاوی زۆر جددی هه‌ن به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت له‌م وڵاته‌دا ، دیارترین نمونه‌ش ده‌ستگیر كرنی هه‌ڵبژێردراوانی گه‌ل ( ده‌میرتاش و فیگه‌ن و كشاناك و هاورێیانیان ) كه‌ به‌ ره‌وایی هه‌ڵبژێردراون .داوا ده‌كه‌ین  هه‌رچی زووتره‌ ئه‌م هێرشانه‌  بوه‌ستێندرێن  له‌ پێناو رێگه‌گرتن  له‌ درێژه‌دانی پێشێلكردنی مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و مافه‌ دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌كان .له‌هه‌مانكات داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین به‌ر به‌م ره‌فتاره‌ شۆڤینیانه‌ بگرن و سنورێك بۆ سه‌ره‌رۆییه‌كانی توركیا له‌ناوخۆو ناوچه‌كه‌ دابنێن . جاریكی دیكه‌ سه‌ركۆنه‌ی ره‌شبگیری ده‌كه‌ین و پێمان وایه‌ كه‌ تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان به‌م شێوازه‌ نابه‌رپرسانه‌ زیاتر بره‌و ده‌سه‌نێ‌ .
سه‌ركه‌وێ‌ ئیراده‌ی گه‌ل له‌ پێناو ئازادی و دیموكراسی  

                                                          مه‌كته‌بی سیاسی
                                              بزووتنه‌وه‌ی  دیموكراتی  گه‌لی كوردستان
                                                       4 / 11 / 2016
Chat conversation end

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە