لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن خاتوو (سۆزان یاسین) بەشداری دیبەیتی کێشە و گرفتەکانی تووشبوانی نەخۆشی ئوتیزم دەکا .

خاتوو (سۆزان یاسین) بەشداری دیبەیتی کێشە و گرفتەکانی تووشبوانی نەخۆشی ئوتیزم دەکا .

0 تێبینییەکان 17 بینینەکان
رۆژی شەممە ڕێکەوتی (١٢\١١٠٢٠٢٢) خاتوو سۆزان یاسین ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەشدارییکرد لە دیبەیتێک سەبارەت بە( توشبووانی نەخۆشی ئوتیزم و خەم و ئاریشەکانی خێزانەکانیان و چارەسەری گونجاو بۆیان .)
جێگای باسە لەم دیبەیتەدا خاتوو سۆزان بە ووردی باسی لە کێشە و گرفتەکانی ئەو نەخۆشیە کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی ئەرکدارکرد لە زیاتر بەهاناچوونی تووشبووانی ئەو نەخۆشیە و خێزانە سەرگەردانەکانیان، چونکە خیزانەکانیان بەجۆرێک گیرۆدەی دەستی موعاناتێکن ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسیاری خۆیان ڕانەگەیەنن ژیان و چارەنووسی خێزانەکانیشیان لەلێواری دارووخانن .
لە کۆتایی دیبەیتەکە کۆمەڵێک راسپاردە بۆ دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بەرزکرایەوە لە دەستبەجێکردنەوەی سەنتەری تایبەت بۆ تووشبوان و دابینکردنی دەرمانی پێویست بۆیان .
0 FacebookTwitterPinterestEmail