لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، سەردانی KNK دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، سەردانی KNK دەکا

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (٢٢\٨\٢٠٢٣) وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و هاوڕێ سالار محمد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانیان  سەردانی نوینەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)یان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن خاتوو زەینەب هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی و دەستەی نوێنەرایەتی لە شاری هەولێر بەگەرمی پێشوازیکران .
لە دیدارەکەدا بارودۆخی جیهان و ناوچەکە و کوردستان و دواڕۆژی کوردان و کێشە و ئاریشەکانیان لەهەرچوار پارچەی کوردستان خرانە بەرباس و گفتۆگۆکردن، تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە کاری هاوبەشی کوردستانی و پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا باسیان لێوەکرا .

0 FacebookTwitterPinterestEmail