لاپەڕەی سەرەکی ڤیدیۆ ڤیدیۆ.. نازدار کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

ڤیدیۆ.. نازدار کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

0 تێبینییەکان 25 بینینەکان
نازدار جزیری گۆرانیبێژی ناسراوی باکور و باشوری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە نوێترین کاری هونەری خۆی بە زاراوەی کرمانجی بڵاودەکاتەوە.
نازدار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تیزەری بەرهەمە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە” نابێ ئازیزم نابێ” جەژنانەی منە بۆ هەوادارەکانم و ئەمڕۆ ٢١ی نیسان بڵاویدەکەمەوە”.

نازدار له‌ ساڵی ١٩٨٧ له‌ جزیره‌ی بۆتان له‌ باکووری کوردستان له‌ دایکبووه له‌ تەمەنی شه‌ش ساڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ڕووی لە وڵاتی ئه‌ڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی).

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە