به‌ڕێز / كاك عه‌بدوللا نازه‌نینی
سكرتێری گشتی
به‌رێز / مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌ووه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان
دوای سڵاو و رێز ……..
به‌بۆنه‌ی 30 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ( بزووتنه‌ووه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان ) گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونتان بۆ ده‌خوازین و له‌م یاده‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و یه‌كریزی ناو ماڵی كوردستانی ده‌كه‌ینه‌وه كه له ئێستادا له هه‌ر كاتێك زیاتر پێویستیمان به‌م یه‌ك ریزیه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فاكته‌رێك بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه نه‌خوازراوه‌كانی وڵاته‌كه‌مان چونكه یه‌كگرتوویمان ده‌بێته گره‌نتی سه‌ركه‌وتن و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان .
جارێكی دیكه پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێ ده‌كه‌ین و
جه‌خت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لامان ده‌كه‌ینه‌وه .
هه‌رشاد بن ……..
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی