بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی
و هەموو کادێر و لایەنگرانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
بەر لە هەموو شتێک لە سەر ناوی ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی و هەموو کادێرانی کۆما جڤاکێن کوردستان سڵاو و رێزی خۆمان پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز دەکەین و هیواخوازین سەرکەوتوو و سەرفیراز بن.
هاوڕێیانی هێژا،
لە ٢٧مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین. بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی خاوەن پێگەیەکی گرنگە و لە بەرامبەر پرسە نەتەوەییە چارەنووسسازەکان لە هەر چوار بەشی کوردستان خاوەن هەڵوێستێکی نیشتمانپەروەرییە.ئەمەش زەمینەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی بتوانێت لە بواری خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و تێکۆشانی جەماوەری لە دژی داگیرکاری پێشەنگایەتی بکات.
جارێکی دی ئەم یادە پیرۆزە بەرز رادەگرین و هیوادارین لە خەبات و تێکۆشاندا سەرکەوتوو و سەرفیراز بن.
لە گەڵ رێزدا
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان
٢٥ی ئاب، ٢٠٢٢