بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە رووداوی گیانلەدەستدانی (شاگوڵ صباح) بەکارەساتێکی دڵتەزێن،کچی هاوڕێمان صباح شێخ بزێنی، بەرپرسی ناوەندی کەرکوکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،دڵتەنگ و نیگەرانی کردین.
خۆمان بەهاوبەشی خەمیان دەزانین و بەهیواین ئەوە دواکۆست و دواناخۆشی هەموو لایەکمان بێت .
هاوڕێ صباح و خانەوادەکەی، بەشێکی زۆری ژیان و کار و خەباتیان لەپێناوی بەرگری لەماف و ئازادییەکانی کۆمەڵگا تەرخانکردووە، هەمیشە لەریزی پێشەوە بوونە بۆ تێکۆشانی مەدەنیانە و دوور لە توندوتیژی و دوورکەتنەوەی کۆمەڵگا لە ئازار و ئەشکەنجەدان، بەداخەوە لەم رێگایەدا قوربانیانداوە، مێژووەکەیان جێگای شانازییە بۆیە پێویستە شانازی بەخۆیانەوە بکەن و ئەو کۆستە گەورەیە بە زووی تێپەڕێنن و بگەڕێنەوە بۆ خەبات و تێکۆشان بۆ کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە و دوور لە توندوتیژی .
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
١٩ی شوباتی ٢٠٢٣