لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن قەرەسوو: پرۆسەی ئاشتی بەبێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ناگاتە ئەنجام

قەرەسوو: پرۆسەی ئاشتی بەبێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ناگاتە ئەنجام

0 تێبینییەکان 102 بینینەکان

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، موستەفا قەرەسوو، ڕایگەیاند کە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیزەکردن مەرجە بە ڕەخساندنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئەوەی ناوبراو تێڕوانینەکانی ڕاستەوخۆ بگەیەنێتە ڕای گشتی.
قەرەسوو سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە لە تورکیا وتی، هەرچەندە یاساکە کەموکوڕی تێدایە، بەڵام وەرچەرخانێکی گرنگە بۆ گرێدانی چارەسەری کێشەکان بە پرۆسەی دیموکراتیکبوونەوە، بە مەرجێک حکومەت تێڕوانینی ئەمنیی تێپەڕێنێت.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا، ناوبراو تیشکی خستە سەر هەوڵە چەواشەکارییەکانی هەندێک لایەن بۆ دروستکردن ناکۆکی لە نێوان تەڤگەری ئازادی و باوەڕیی عەلەویدا، و جەختیکردەوە کە دامەزراوە فەرمییەکانی عەلەوییەکان ئەو دەنگۆیانەیان بە توندی ڕەتکردەوە.
سەبارەت بە دۆخی شنگالیش، قەرەسوو ئاماژەی بەوە کرد کە تێکەڵکردنی هێزەکانی خۆپاراستنی ئێزدییەکان لە چوارچێوەی سوپای عێراقدا وەک هێزێکی خۆجێیی، باشترین و ژیرانەترین هەنگاوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
داوای کرد بۆ ڕێگریکردن لە هەرچەواشەکارییەک، دەسەڵاتی تورکیا ڕێگە بدات دیدار و گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ ئیمراڵی ئەنجام بدرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە