لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان

راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

رۆژی سێشه‌م،7ی شوباتی2023، سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كانی ناو لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان(حزبی زه‌حمه‌تكشانی كوردستان ، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ، حزبی شیوعی كوردستان)له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆی بارودۆخی سیاسی و ژیان‌وگوزه‌رانی هاوڵاتیان ومیكانزمه‌كانی به‌هێزكردنی چه‌پی كوردستانیان كرد.
له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌بوان هاوخه‌میان بۆ قوربانیانی زه‌مینله‌ره‌زه‌كه‌ی باكور‌و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سوریاده‌ربڕی‌وهیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرایان بۆ برینداره‌كان
خواست و داواشیان له‌هاوڵاتیانی باشوری كورستان و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كانی ناو لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان كرد، هه‌رچیله‌ده‌ستیان دێت له‌رێگای كه‌مپینه‌كانه‌وه‌كۆمه‌ك بۆ زیان
لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌ره‌زه‌كه‌ی دوو رۆژی رابردوو، كۆبكه‌نه‌وه‌.
دواتر كۆبوونه‌وه‌،ره‌خنه‌ی له‌ شێوازی حوكمڕانی حزبه‌كانی ئیئتلافی ناوحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرت، كه‌به‌خه‌مساردی به‌ده‌م ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه‌ ده‌چنو هه‌رچی زۆرتره‌ له‌جوغزی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی خۆیانه‌وه‌، هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ له‌كاتیكدا، رۆژ به‌رۆژ
مه‌ترسی له‌سه‌ر كیان و بارودۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان زیادتر ده‌بێت ، به‌راده‌یه‌ك قه‌یرانی حوكمڕانی زه‌ق بۆته‌وه‌، كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی داناوه‌و تاڕاده‌یه‌كیش هاتووه‌ چه‌قبه‌ستووی دووچاری،له‌مڕوانگه‌یه‌وه‌،كوردستان، چه‌پی هاوبه‌شی كاری لیژنه‌ی
به‌رپرسیارێتی قۆناخه‌كه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌م حزبانه‌،هاوكات ، حزبه‌كانی چه‌پی كوردستان كه‌كۆمسیۆنێكی پێكهاتوو له‌حزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان بۆگفتوگۆ له‌گه‌ل َ به‌غدا پێشنیار ده‌كات، دروست بێت و ئه‌م كۆمسیۆنه‌ هاوكاری ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش بێت بۆ ئیداره‌دانی ته‌نگژه‌كانی پرۆسه‌یسیاسی. هه‌روه‌ها، لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان پێشنیار ده‌كات ، كه‌هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی ساڵی
2023 ئه‌نجامبدرێت وجارێكی دیكه‌ش ره‌خنه‌ی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه‌له‌دواخستنیهه‌ڵبژاردن‌وهه‌روه‌ها بۆ بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن ، پێشنیار ده‌كات،یاسایئه‌م كۆمسیۆنه‌ به‌شێوه‌یه‌ك
هه‌موار بكرێته‌وه‌،به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسی و پێكهاته‌كانمسۆگه‌ربكاتیانله‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربه‌خۆوه‌ به‌ڕێوه‌ ببرێت كه‌ جێگای متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریش بن.
حزبه‌كانی چه‌پی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی دادگه‌ی ئیتحادی، هه‌ڵوه‌سته‌ ده‌كات‌و ئه‌وه‌ راده‌گه‌ێنێت كه‌ بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگه‌یه‌ وه‌ك میكانزمێكی سیاسی له‌دژی كیان‌و گه‌لی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ی رێگای بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ خۆشتركردوه‌ ، ململانێی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی پارتی‌و یه‌كێتییه‌‌و هه‌تا گفتوگۆ و دانووستاندنه‌كانیشیان هه‌ر به‌دووره‌ له‌دیالۆگێكی نیشتمانی ناوخۆیی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
كۆبچه‌پ‌و كه‌سایه‌تی له‌هه‌موو بانگ كوردستان، چه‌پی هاوبه‌شی كاری لیژنه‌ی وونه‌وه‌كه‌ی دیموكراتخوازێك ده‌كات،له‌ده‌وری به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌لته‌رناتیڤیی كۆببنه‌وه‌، كه‌عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی مسۆگه‌ر بكات و دژی گه‌نده‌ڵی بێت و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیانی كوردستانبهێنێته‌ دی.
ئه‌مه‌وله‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌رگفتوگۆێچڕی نیوان حزبه‌كانی چه‌پ كرایه‌وه‌و بۆئه‌وه‌ش رێنمایی به‌هه‌مووئۆرگانه‌كاندرا كه‌به‌یه‌كه‌وه‌ كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن،هه‌روا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مادده‌ی140‌و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدروست
ده‌كرێت‌ولیژنه‌یه‌كیشپرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن قانونی هه‌ڵبژاردن، دیراسه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌و جگه‌ له‌گرنگیدان به‌بواری راگه‌یاندنی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان، له‌م بارودۆخه‌و به‌و ئیمكانیاته‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌، گرنگی پی َ ده‌درێت.

لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
بزووتنه‌ویه‌دیموكراتی گه‌لی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
7ی شوباتی2023

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە