تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەگشتی و فەیسبوکfacebookبەتایبەتی گەورەترین سەکۆی کۆکردنەوەی مرۆڤەکانە لەمێژوی مرۆڤایەتیدا رۆژهەڵات بە رۆژئاواو باشور بەباکور دەبەستێتەوە،لەلایەن مارک زوکربیرگ و دووهاورێی کە خوێندکاری زانکۆی هارڤارد بون لەساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، ئامانجیش لە دامەزراندنی دانانی تۆڕێک بووە بۆ ئاڵ وگۆڕی هەواڵ و زانیاری و وێنە لەنێوان هاوڕێیانی زانکۆ دا، فەیسبوک شیعارێکی هەیە بریتییە لە(فەیسبوک خۆراییەو هەرواش دەمێنێتەوە) ..
پسپۆران جەغت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەوهاوڕێیەتیەی لەنێوان تاکەکاندا هەیە هاوڕێیەتییەکی کارلێک و کاریگەرنیە چونکە گفتوگۆکردن و دروستبونی هەرپەیوەندییەکی ئاسایی و لەیەکگەییشتن پێویستی بە بینینی رووبەرووە، نەک لەپشت شاشەی ئەلکترۆنیەوە هەروەک مامۆستایەکی دەرونناسی زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت:پەیام ٧%وشەیە ، لە ٣٨% ی تۆنی دەنگە ، لە٥٥%ی زمانی جەستەیە، کەواتە بەشی زۆری پەیام پەیوەست نیە بە وشەوە..
ئەگەر بەپێی توێژینەوەی مامۆستایەکی دەرونناسی بێت لەزانکۆی ئۆکسفۆرد باس لە پەیوەندی هاورێیەتی لە راستی و لەفەیسبوکدا دەکات لە ئەنجامدا بۆی دەرکەوتووە بەبونی رێژەی ١٥٠ هاورێ بۆ کەسێک(١٥ )یان بە هاورێی راستتەقینە ئەژمار دەکرێن و لەوەش (٥)یان هاورێی نزیکن، واتا پەیوەندی پێکەوەیی پێویستی بە یەکتربینینی رووبەروو هەیە بۆ پاراستنی بەردەوامی، کەواتە ئێمە ئەو ژمارە زۆرەی هاوڕێمان بۆچیە لەفەیسبوک کە لەکاتێکدا زۆربەیان ناناسین، ئەی ئاخۆ چەند لەوانە بەراستی هاوڕێی راستەقینەن، باشە ئەگەر بوترێت چۆن کەسێک بتوانێت ببێتەهاوڕێی راستەقینەی ئەوژمارەزۆرە ئەی کەواتە بۆچی ئێمە ڕێ بدەین ئەوژمارەزۆرە لە هاوڕێمان هەبێت ..
پسپۆرێکی کۆمەڵناسیش پێی وایە کە گەیاندنی ئەلکترۆنی شۆڕشێکی گەورەی لەهاورێیەتی خولقاندووە لەنێوان تاکەکاندا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین بڵێین کە گفتوگۆو هاورێیەتی ناو تۆرەکۆمەڵایەتیەکان راستەقینەن هاورێیەتی بەمانا راستەقینەکەی بەندە بە نهێنی پۆشی و ئاڵوگۆری زانیاری و راوبۆجون وبیرو ئەزمونەکانەوە، هاورێی ئەلکترۆنی کەلێنێکی جیابونەوەی کۆمەڵایەتی دروستکردووەزۆرێک لە مرۆڤەکان پشت بەهاورێی ئەلکترۆنی دەبەستن کە هەندێکیان ناسنامە و پاڵنەرەکانیان لەوپەیوەندی و گفتوگۆیەدا دەشارنەوە تارادەی جیابونەوەی ژینگەی کۆمەڵایەتی و دەرونی بۆیە زۆرێک لەو هاورێیەتیە بەشکست کۆتایی دێت لەسەربنەمای بەرژەوەندی و دووڕویی و هەل پەرستی و هاورێیەتییەکی ماوە کورتەو بۆماوەی زۆر ناخایەنێت، دنیای تۆرەکۆمەڵایەتیەکان دنیایەکی گریمانەییە و زۆرجار تاکەکان تیایدا رووی راستەقینەی خۆیانی تیادا دەشارنەوە و لەڕێی خزمەتگوزارییەکانی وەک کۆمێنت نوسین و بەدڵبون و خۆشویستن و ئیمۆژییەکانەوە موجامەلەیەکی تیادایە و زۆرجاریش دانەوەی قەرزی ئەو خزمەتگوزارییانەیە ئەگەر پەیامە بڵاوکراوەکەشت بەدڵ نەبێت .