لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستان دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستان دەکا

0 تێبینییەکان 10 بینینەکان
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزبایی یادی ٤٢ ساڵەی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەکا
رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (٣٠\٨\٢٠٢٢) وەفدێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و هاوڕێیان سالار محمد و خالید حسن ئەندامانی مەکتەب سەردانی پەیوەدنییەکانی هەولێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن شۆڕش حاجی بەرپرسی پەیوەندییەکان هەولێر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکان لەهەولێر بەگەرمی پێشوازیکران.
لەدیدارێکی دۆستانەدا وەفدی بزووتنەوە، بروسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بەبۆنەی یادی ٤٢ ساڵەی دامەزراندنی سازمانی خەباتیان پێڕاگەیاندن و لای خۆشیانەوە سازمانی خەبات خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و جەخت لەپەیوەندی دۆستانە و مێژووی نێوان هەردوولاکرایەوە و وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەگەرمی بەڕێکران .
0 FacebookTwitterPinterestEmail