لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بەردەوام دەبین لە فشاری مەدەنی، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاریشەکانی خەڵکی کوردستان

بەردەوام دەبین لە فشاری مەدەنی، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاریشەکانی خەڵکی کوردستان

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان
دوای فشاری هێزە چەپەکان، حکومەت بڕیاری هەرزانکردنی بەنزین دەدات و بەردەوام دەبین لە فشاری مەدەنی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاریشەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
​وەکو ئاگادارن ڕۆژی 11ی ئابی ٢٠٢٦، لە گردبوونەوەیەکی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان لە شاری هەولێر، لە سێ لایەنی چەپ ( حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حزبی شیوعی کوردستان، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان)پێکهاتووە
هۆشدارییاندا بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەگەر نرخی بەنزین هەرزان نەکرێت، پەنا بۆ شێوازی دیکەی ناڕەزایەتی دەبەن و رێگا نادەن خەڵکی کوردستان بەدەستی ئەو هەموو کێشە و گرفتەوە بناڵینن .
دوای سێ ڕۆژ لە گردبوونەوەکەی شاری هەولێر، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەکاتە 750 دینار.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەبێت بە زوویی بجێتە بواری جێبەجێکردنەوە و خەڵکی کوردستان شایەنی خزمەتن و ئەو هەموو قەیرانە لە کۆمەڵگادا جێگای قبوڵکردن نیە .
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە