کۆمیتەی یەکی ئایار ساڵانە ژمارەی قوربانیانی شوێنکار بڵاودەکاتەوە لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئامارەکە بێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو رۆژی دووشەممە( 28ی نیسانی 2025،) 12 کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش چواریان لە سلێمانی و پێنجیان لە هەولێر و سیانیان لە دهۆک بوون، کە رێژەی بەرزی هۆکاری گیانلەدەستدانەکانیان کارەباگرتن و کەوتنەخوارەوە بووە.
کۆمیتەی یەکی ئایار هۆکاری گیانلەدەستدانی کرێکاران لە شوێنی کارەکانیان بۆ نەبوونی پێداویستییەکانی خۆپارێزی و پێنەدانی هۆشیاری لەلایەن کۆمپانیان و خاوەنکارەوە بۆ کرێکار.
هەر بەپێی ئامارەکە بێت، لە ساڵی رابردوو 47 کرێکار لە شارەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ووردەکاری زیاتر لەم لینکەدا بەدەست بهێنە:
https://www.facebook.com/DangiKrekar/videos/9888744751182528