لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ڕاپرسییەک: حیزبە سیاسیەکان هەواڵی ناڕاست و چەواشە بەرامبەر یەکتر بەکاردەهێنن

ڕاپرسییەک: حیزبە سیاسیەکان هەواڵی ناڕاست و چەواشە بەرامبەر یەکتر بەکاردەهێنن

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

دامەزراوەى ڤیژن وەک ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنىی پەرلەمانی عێراقدا چاودێری میدیاکانى کردوە بۆ ڕاستکردنەوەى هەواڵی ناڕاست و چەواشە، ئارام سەعید لە ڕێکخراوەکە دەڵێت: بەپێی ئەنجامی راپرسیییەکەی کردوویانە، حیزبە سیاسیەکان هەواڵی ناڕاست و چەواشە بەرامبەر یەکتر بەکاردەهێنن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە دامەزراوەی ڤیژن ئەنجامدرا رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی(٤\١٢\٢٠٢٥) دامەزراوەی ڤیژن ئەنجامی لێکۆڵینەوە و ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە کە لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامیان داوە.

ئارام سەعید لە دامەزراوەی ڤیژن ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی ڕابردوودا وەک ‘دامەزراوەی ڤیژن’ لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا لە گەڵ چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی پرۆژەیەکمان هەبوو کە ئامانج لێی ڕاست کردنەوەی هەواڵی چەواشە و ناڕاست بوو.

وتیشی: ئەو ئەنجامانەی ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنین دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیە کە بەناوی عێراق فلتەر لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا ئەنجامان داوە، راپرسیمان ئەنجامداوە لەگەڵ ٥٠ کاندید و پەرلەمانتاری پێشوو دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شێوازی وەڵامدانەوەی چەواشەکارییەکان.

ئارام سەعید ڕوونیکردەوە، بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە دەربارەی کاریگەری زانیاری و هەواڵی چەواشە ٩٤% بەشداربووان پێیانوایە کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن دەبێت، ئەمەش مەترسی زانیاری و هەواڵی چەواشە دەردەخات، دەربارەی بەکار هێنانی سۆشیال میدیا لەم کەمپینی هەڵبژاردنەدا  ٤٤% دەڵێن هەندێک جار بەکاری دەهێننن، هەر بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە لە  ٤٢%ی ئەوانەن کە بەردەوام بەکاری دەهێنن و لە ١٤% ئەوانەن کە ڕێگا تەقلیدیەکە بەکار دەهێنن.

ئارام سەعید باس لەوەش دەکات، ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە ئەوەمان پێدەڵێت لەبەردەم گواستنەوەیەکی ستراتیجیداین، دەربارەی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیالمیدیا  کە ٨٤%ی فەیسبووک بەکاردەهێنن و پلاتفۆڕمەکانی تر زۆر کەمترە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کاندیدەکان گرنگی نادەن بەگەنجان، چونکە فەیسبووک کەمتر گەنجان بەکاری دەهێنن.

لەکۆتایشدا ئارام سەعید لە دامەزراوەی ڤیژن وتی: بەشداربووان پێیانوایە ئەوەی هەواڵی چەواشە بڵاو دەکاتەوە حیزبە سیایسەکان خۆیانن بەتایبەت بەرامبەر یەکتر، ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت کاندیدەکان و حیزبە سیاسیەکان  لەبەردەم دوو ڕێگادان یەکەمیان خۆگونجاندن لەگەڵ دیجیتاڵ میدیا کە لە ڕابردوودا لاوازبووە، دووەم لاوازی لە بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی چەواشە لە پلاتفۆڕمەکاندا، ئەمەش کاریگەری لەسەر هاوڵاتییان دروست دەکات بە متمانە بوون بە هەڵبژاردن.

وەک ئەندامەکەى دامەزراوەى ڤیژن باسی لەوەشکرد، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندادا ٢٠٠ بابەت بڵاو کراوەتەوە و لەوەش  ٤٩ هەواڵی ناڕاستی تێدا بووە و پاشان ڕاست کراونەتەوە، لەو هەوڵانە لە ١٠% هێرشبووە بۆ سەر ژنان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە