رۆژی شەممە(١٧\١٢\٢٠٢٢) هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەیاوەری وەفدێکی مەکتەبی سیاسی تاجە گوڵینەی وەفا و دڵسۆزی لەسەر گۆڕی هاوڕێ مامۆستا رەوەند پێشمەرگە و خەباتگێڕی دێرینی حزبی شیوعی و بزاوتی چەپ لە کوردستان وعێراق دانا.
هاوڕێ مام خدر لەسەر گۆڕی مامۆستا رەوەند جارێکیتر دووپاتیکردەوە کە ڕۆحی هاوڕێ مامۆستا رەوەند شاد و ئارام و سەبوری و دڵنەوایی بۆهاوڕێ و هاوسەنگەرانی و خانەوادە بەرێزەکەی،بەداخەوەش بەهۆی سەفەر و کۆمەڵێک کاری حزبییەوە نەمتوانی بەشداری مەڕاسیمەکانی ناشتن و پرسەکەی بکەم و بەدەقیقەیەک وەستان لەسەر گۆڕەکەی و درێژەدان بە خەبات بۆ ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بۆ هەمیشە رێزی لێدەگرم .