لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هاوڕێ مام خدر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکا

هاوڕێ مام خدر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکا

0 تێبینییەکان 8 بینینەکان

به‌ڕێز :جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تێكۆشه‌ر
ب / پیرۆزبایی
سڵاو و رێزمان……..
به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی چوارده‌هه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م كه‌ جارێكی تر ئه‌ركی قورسی ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان خرایه‌وه‌ سه‌رشانی به‌رێزتان و دڵنیاشم له‌ تواناو دڵسۆزی به‌رێزتان ، هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و ئومێد ده‌كه‌م به‌ هاوكاری دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌م دۆخه‌ پڕ كێشمه‌كێش و رووبه‌روبونه‌وه‌ی ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان یه‌كلایی بێته‌وه‌ .
هه‌ر له‌ رێی به‌رێزیشتانه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رم بۆ هه‌ردوو جێگرانی به‌رێزتان (كاك نێچیرڤان و كاك مه‌سرور ) هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم .
دووباره‌ پیرۆزبێت كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مین
سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كوردستان .

مام خدر رووسی
سكرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
8-11-2022

0 FacebookTwitterPinterestEmail