لیندا بریتش مامۆستایەکی جەربەزە بوو هەردەم ، خۆشەویستی لێ ئەباری بۆ کەسانی دەوروبەری . ئەو هەر کاتێک کاتی بۆ خۆی هەبوایە بە وێنەکێشان و هۆنراوە نووسین بەسەری دەبرد.
لە تەمەنی ٢٨ ساڵی دا ، نەخۆشی سەرئێشەیەکی تووندی گرت ، پزیشکەکان دوای پشکینی بۆیان دەرکەوت کە گرێیەکی شێرپەنجەیی ( تومەر ) لە مێشکیدا یە و زۆریش بڵاو بووەتەوە . بە بۆ چوونی ئەوان سەرکەوتن لە نەشتەرگەری کردنیی لە سەدا دوو سەرکەوتنی تیابوو؛ بۆیە بڕیاریان دا کە تا شەش مانگی تر نەشتەرگەری بۆ نەکرێت.
لیندا لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا ، زۆر بەخێرایی کە چاوەڕوان نە دەکراو وێنەی کێشا و هۆنراوەی دەنووسی . هەموو هۆنراوەکانی بێجگە لە یەکێکیان ، لە گۆڤارە جێاجیا کان بە چاپی گەیاندن و هەروەها هەموو تابلۆکانی بێجگە لە دوا تابلۆی کە کەوتە ئەو شەوەی کە دوا شەوی تەواو بوونی ماوەی شەش مانگی مەودای نەشتەرگەریەکی نزیک دەبووەوە بە هەستیێکی زۆرەوە کێشابووی ، لە بەناوبانگترین پێشانگاکان و گەلەریەکان تابلۆکانی خرانە بەر چاو و هەموویان فرۆشران .
لیندا پێش ئەوەی بچێت بۆ نەشتەرگەری کردن ، لە وەسێت نامەکەی خۆی دا ئاشکرای کردبوو لە حاڵەتی گیان لە دەستدانی دا ، ئەو ئۆرگانانەی جەستەی کە بۆ بەخشین ئەشێت بە دیاری ببەخشنە کەسانێک کە پێویستیانە . بەداخەوە نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتوونەبوو لە ماوەیەکی کوورت دا هەموو ئۆرگانەکانی جەستەی بەخشران ……. چاوەکانی ئەو نێردار بۆ بانکی چاو لە ماریلاند تا کوڕێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە شەوەزەنگ و تاریکیەوە چاوەکانی ڕۆشن بێتەوە بە دونیا .
.
ئەم کوڕە گەنجە ناونیشانی دایک و باوکی ئەوی پەیدا کردبوو کە ئەم دیاریەیان پێ گەیاندبوو، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەخت و بە ئامانجی سوپاس کردنیان ، چوو بۆ ماڵی ئەوان .
کاتێک خۆی پێیان ناساند ، دایکی لیندا باوەشی پیا کرد و پێی ووت :- ئەبێت کە پشووی کۆتایی هەفتەی لەگەڵ من هاوسەرەکەمدا بەسەر بەریت . کوڕە گەنجەکەش بەوە ڕازی بوو . لە هەمان ڕۆژدا کاتێک سەیری ژوورەکەی لیندای کرد ، کتێبی ” ا فلاطون ” بینی . ئەویش افلاطونی بە نووسینی بریل خوێندبووە ( زمانی خوێندنەوەی نابینایان). لە پاشدا چەند کتێبێکی ” هیگڵ” یشی بەر چاوکەوت . ئەویش ئەو کتێبانەی لە کاتی نابیناییی بە هەمان خەتی بریل بەسەرکردبووەوە !!
بۆ سەرلەبەیانی ڕۆژی دوای ، دایکی لیندا بە دەم وورد بوونەوەیەوە لە کورەگەنجەکە ووتی : –
“ئەزانی ؟ ، من دڵنیام لەوەی کە پێشتر تۆم لە شوێنێک دیوە ! بەڵام نایەتەوە بیرم لە کوێ ! ” وە بێ ئاگایانە چاوەکانی بریسکەیان دا . بەخێرایی سەرکەوت بۆ نهۆمی دووهەم و دوا تابلۆیی لیندا کە تابلۆی رووخساری پیاوی خەونەکانی بوو لەگەڵ خۆی هێنایە خوارەوە . ئەو تابلۆیە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ رووخساری ئەوە کورە دا بەراورد کرا پڕاوپڕ لە یەک ئەچوون ؛ لێک چوونێک کە ئەوان لەوباوەڕدا نەبوون ! هەروەها دایکی لیندا دوا پارچە هۆنراوەی کە لە سەرمەرگدا نووسی بووی ، خوێندیەوە بۆی :-
دوو دڵ لە ڕێ ڕەویاندا بە ناو تاریکی شەودا
بە تەڵەی خۆشەویستی یەوە دەبن
دوو دڵ کە هەتا هەتایە
بواری یەکتر بینینان نیە .
وەرگێڕانی لە فارسیەوە : گەشاوە جاف
لە کتێبی کورتە چیرۆکەکانی ( من منم ) امیر رضا ارمیۆن