به‌پێی راپۆرتى دارایی ساڵى 2014ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى که‌تایبه‌ته به‌خه‌رجیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌و ساڵه‌دا، شێوازى خه‌رجکردنى بڕى دوو ملیار دۆلار ناڕونە که به‌پێی راپۆرته‌که بۆ که‌رتى وه‌به‌رهێنان خه‌رجکراوه.
لیژنه‌ى دارایى‌و کاروبارى ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان،رۆژی دوشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى‌و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ تاوتوێکردنى راپۆرتى دارایى ساڵى 2014 کۆبۆوه.
به‌پێى وته‌ى سه‌رۆکى لیژنه‌که، بڕى دوو ملیار دۆلار له‌بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان ناڕونه‌و نازانن چۆن خه‌رجکراوه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تیش ده‌ڵێت بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه نیه‌و پرسیارى په‌رله‌مانتاران له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ى حکومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى پلاندانان ده‌که‌ن.
تاوتوێکردنى راپۆرتى دارایی 2014 دواى ئه‌وه‌هات، وه‌زاره‌تی دارایی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاندبوو راپۆرته‌که دراوه‌ته سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان‌و سه‌رپشککراون چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرته‌دا بکه‌ن، له‌کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بخوێنرێته‌وه یان نا.
راپۆرتى دارایی 2014 تایبه‌ته به‌خه‌رجی و داهاته‌کانى حکومه‌ت له‌ساڵى 2014، به‌وپێیه‌ى له‌و ساڵه‌دا هه‌رێم یاساى بودجه‌ى نه‌بوو به‌هۆى نه‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى له‌لایه‌ن به‌غداوه.
عزه‌ت سابیر، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى‌و کاروبارى ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، به‌هاوڵاتی وت «داواى رونکردنه‌وه‌مان کردوه له‌سه‌ر کۆى خه‌رجیه‌کان، له‌کۆى 14 ترلیۆن دینار پێنج ترلیۆن دینارى راپۆرتى دارایى ساڵى رابردوو له‌قه‌رزى ناوخۆ‌و ده‌ره‌کى دابینکراوه«.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتی که ساڵى رابردوو بڵاویکرده‌وه، حکومه‌تى هه‌رێم بڕى دوو ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلاری له‌گروپى کۆمپانیاکانى کار‌و قه‌یوان به‌قه‌رز وه‌رگرتوه به‌چه‌ند جارێک، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌دا نه‌وتیان پێده‌درێته‌وه، بڕى قه‌رزه‌که‌ى تر له‌لایه‌ن کۆمپانیا نه‌وتیه بیانیه‌کان دراون به‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
عزه‌ت سابیر ده‌ڵێت «له‌ڕاپۆرته‌که‌دا بڕى دوو ملیار دۆلار بۆ وه‌به‌رهێنان ته‌رخانکراوه‌و ورده‌کارى تێدانیه‌و ناڕون‌و نادیاره، وه‌زیرى دارایی‌ش پێیڕاگه‌یاندین ئه‌و دوو ملیار دۆلاره په‌یوه‌ندى به‌وه‌زاره‌تى پلاندانانه‌وه هه‌یه‌و په‌یوه‌ندى به‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه نیه«.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، وه‌زیرى دارایى به‌ڵێنى پێداون به‌زوترین کات به‌نوسراوى ره‌سمى وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیار‌و تێبینى‌و ورده‌کاریه‌کانیان پێبدرێته‌وه، ئه‌وانیش چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن که‌بزانن خه‌رجیه‌کان چۆن چۆنى کراون.
به‌پێی راپۆرتى دارایی 2014، خه‌رجیه‌کانى حکومه‌ت بۆ ساڵى 2014، بڕى 14 ترلیۆن دینار بوه‌و به‌سه‌ر سێ به‌شدا دابه‌شکراوه، خه‌رجى به‌کاربردن، خه‌رجیه‌کانى شه‌ڕ‌و خه‌رجی ئاواره‌کان.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا باس له‌کاریگه‌ریه‌کانی قه‌یرانی دارایی و داهات‌و خه‌رجی و داهاتی نه‌وت‌و بڕی ئه‌و پارانه کراوه که‌هاتۆته وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، له‌گه‌ڵ شێوازی خه‌رجکردن‌و بڕی کورتهێنان له‌و ساڵه‌دا.
هێڤا حاجى میرخان، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى‌و ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، لیژنه‌که‌یان کاتێک راپۆرتى دارایی 2014یان کۆده‌کرده‌وه ئه‌و ژماره‌یه‌ى نه‌ده‌کرد که‌وه‌زاره‌تى دارایى به‌ئه‌وانى راگه‌یاندبوو، بۆیه وه‌زیرى دارایى به‌ڵێنى پێداون به‌م زوانه به‌نوسراوى ره‌سمى وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانیان بداته‌وه.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌ى لیژنه‌ى دارایى‌و ئابورى په‌رله‌مان‌و وه‌زیرى دارایدا، سه‌رۆکى دیوانى چاودێرى دارایى ئاماده‌بوه‌و تێیدا لیژنه‌که داوایان لێکردوه وردبینى له‌ڕاپۆرتى دارایى 2014 بکات.
شێرکۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى‌و کاروبارى ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، به‌هاوڵاتی وت «ئه‌وه ئیشى ئێمه نیه‌و ئیشى دیوانى چاودێرى داراییه که‌وردبینى له‌ڕاپۆرته‌که‌دا بکات، تاوه‌کو ئه‌و وردبینیه نه‌کرێت‌و خه‌رجیه‌کانمان بۆ رون نه‌بێته‌وه ناتوانین بڵێن تێبینیمان نیه، سه‌رۆکى دیوانى چاودێرى دارایی‌ش ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى وردبینى تێدابکرێت».
له‌کۆبونه‌وه‌که‌ى دوێنێی نێوان لیژنه‌ى دارایی و کاروبارى ئابورى په‌رله‌مان‌و وه‌زاره‌تى دارایی، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و به‌شداربوانى کۆبونه‌وه‌که، ژماره‌یه‌ک تێبینى‌و پێشنیار له‌ڕوى یاسایى‌و داراییه‌وه ده‌رباره‌ى راپۆرته‌که پێشکه‌ش به‌وه‌فدى حکومه‌ت کران. ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌نراوى کۆتایی کۆبونه‌وه‌که.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى‌و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم، به‌هاوڵاتی وت «وه‌زیرى دارایى وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تى دارایى داوه‌ته‌وه به‌په‌رله‌مانتاران، به‌ڵام بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان په‌یوه‌ندى به‌وه‌زاره‌تى پلاندانانه‌وه هه‌یه نه‌ک وه‌زاره‌تى دارایى».
وتیشى «ئێمه نوسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان‌و سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان بدرێته‌وه«.
هاوکات، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان، بێئاگایی ده‌سته‌که‌ى نیشاندا له‌باره‌ى ئه‌و دوو ملیار دۆلاره‌ى له‌ڕاپۆرتى دارایی 2014 دانراوه بۆ وه‌به‌رهێنان.
رێبوار خه‌لیل به‌هاوڵاتی وت «ئێمه وه‌کو ده‌سته ئه‌و پڕۆژه نیشته‌جێبونانه‌ى ئه‌نجامده‌درێن پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کانى وه‌ک کاره‌با‌و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆیان پێده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و دوو ملیار دۆلاره‌ى باسى ده‌که‌یت زانیارم له‌سه‌رى نیه«.
سەرچاوە : هاوڵاتی