لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هەمو شتێک لەبارەی ویندۆز 10

هەمو شتێک لەبارەی ویندۆز 10

0 تێبینییەکان 73 بینینەکان

wendoz10كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دواین سیستمی خۆی بەناوی ویندۆز 10 دەخاتە بەردەست بەكارهێنەرانی‌و توێژەران پێیان وایە ئەو ویندۆزە بەشۆڕشێك ئەژمار دەكرێت لەڕوی پیشكەوتن‌و بونی تایبەتمەندی‌و خزمەتگوزاریەكانی ئەو سیستمەوە.

ئەو وێندۆز بەشێویەك دیزانین كراوە لەسەر ئهەموو ئامێرە ئەكترۆنیەكان كاردەكات وەك كۆمپیوتەرو مۆبایلی زیرەك‌و تابلێت، لێرەدا وەلامی چەند پرسیارێدە خوینوە كە زۆربەی بەكار هێنەرانی ویندۆز ئاڕاستە مایكرۆسۆفتیان كردوە سەبارت بەو سیستمە نوێی وات ویندۆز 10.

• ویندۆز 10 چ شتێكی نوێ‌ پێشكەش دەكات؟

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت چەندین تایبەتمەند بۆ ئەو سیستمە نوێیەی زیادكردوە لەدیاترینیان یارمەتیدەری تایبەتی كۆرتانایە، هەروەها دابینكردنی ماركێتێكی تایبەت بۆ وەرگرتنی كۆمەڵێك ئەپڵیكەیشنی تایبەت بەویندۆز 10 بۆ هەموو ئامێرە ئەلكترۆنیە جیاوازەكان. هەروها دابینكردنی براوزەری ئیدج كە هەڵگری كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەهێزە‌و پێدەچێت بێتە ركابەرێكی بەهێزی براوزەرەكانیتر وەك گوگڵ كرۆم.

• ئایا بەڕاستی پێویستە ویندۆزی 8.1 بگۆڕین بۆ ویندۆز 10؟

گەورە كۆمپانیای ئەمەریكی جەخت لەوەدەكاتەوە كە ویندۆز 10 لەمێژودا هاوشێوەی نەبووە‌و هاوكات مایكرۆسۆفت گوێی لەراو بۆچونی سەدان هەزار كەسی شارەزا گرتووە‌و سودی لەئەزمونەكانیان وەرگرتوە بۆ گەشپێدانی ئەو سیستمە‌و باشتركردنی‌و راوبۆچونی ئەو كەسانە هەمووی ئەرێنی بووە لەسەر سیستمەكە، هەروەها مایكرۆسۆفت هەستاوە بەتێكەڵكردنی هەردوو ویندۆز 7‌و ویندۆز 8.1‌و لەئەنجامدا ویندۆز 10 ی بەرهەم هێناوەو بریاریداوە بەردەوامبێت لەپیشكەشكردنی تایبەتمەدی نوێ‌و لەپێناو قەرەبوكردنەوەی ئەو هەڵانەی لەسیستمەكانی پێشوتردا كردویەوتی.

• خەرجی تێچونی گواستنەوە لەسیستمی ویندۆز7‌و 8ەوە بۆ ویندۆز 10 چەندە؟

گواستنەوەكە بەخۆڕایی دەبێت، بۆ هەردوو سیستمی ویندۆز 7‌و 8‌و 8.1 بەمەرجێك سیستمی ویندۆزەكانیان ئۆرجیناڵ بێت‌و بۆماوەی یەك ساڵ دەتوانن بەخۆڕایی ئەپدەیتی بكەنەوە.

• ئایا دەبێت لە 29/7 دا راستەخۆ سیستمەكە بگۆڕین بۆ ویندۆز 10؟

بەدڵنیاییەوە لە 29ی مانگدا ژمارەیەكی زۆر لەكۆمپیوتەرەكان هەڵدەستن بەگۆڕینی سیستمەكانیان لەو كاتەدا سێرڤەرەكان فشارێكی زۆریان لەسەرە بۆیە باشتروایە ماوەیەك چاوەڕوان بیت واتا چەند هەفتەیەك، تاكو بەشێوەیەكی باش ویندۆزەكە وەربگریت.

• كڕینی راستەخۆی ویندۆز 10 لەماركێتەكان چۆن دەبێت؟

بۆ كڕینی راستەوخۆی كۆپیەكی ویندۆز 10 دەبێت تاكۆتایی مانگی هەشتی 2015 چاوەرێ‌ بكەیت، چونكە لەو كاتەدا راستەخۆ دەگاتە ماركێتەكان‌و دەفرۆشرێت، لەرێگەی فلاش میمۆریەوەو پێدەچێت نرخی كۆپیەكی ویندۆز 10ی ماڵان 120 دۆلار بێت‌و بەڵام وەشانی نمونەیی ویندۆز 10 نرخەكەی دەگاتە 200 دۆلار.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە