ڕۆژنامه‌نوسێكى كورد چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى دیارنه‌مانى یه‌ختێك به80 سه‌رنشینه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوو جۆره سه‌ره‌داو ده‌ستكه‌وتون، ده‌شڵێت:”له‌ناو یه‌خته‌كه‌دا كورد‌و فارس بونیان هه‌یه”.
ڕەنج پشدەری ڕۆژنامەنوس ئاشكرایكردوه، یەختێک بە80 سەرنشینەوە، کە پێکھاتون لەکۆچبەری کورد‌و فارس‌و ڕۆژھەڵاتی، بێسەروشوێنە.
ده‌ڵێت:”کەسوکاری بەشێک لەو کۆچبەرانە ماوەی دوو ڕۆژە پەیوەندیان پێوە دەکەن، کە کۆمەڵێ کۆچبەر دوای دەرچونیان لەتورکیا دەنگیان نەماوە، داواکارن لەڕێگه‌ی ئێمەوە سۆراخێکیان دەستکەوێت”.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “بەگوێره‌ى وتەی ڕێبەرەکەیان بێت، کۆچبەرەکان ژمارەیان 80 سەرنیشینە، پێکھاتون لەکوردو فارس‌و ڕۆژھەڵاتی، دەڵێت کە گەیشتونەتە ئیتاڵیا لەکەمپی کرۆتۆن دەستەبەسەرن، بەڵام تائێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە”.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، “باس لەوەشدەکرێت ئێوارەی چوارشەممە کۆچبەرەکان پەیوەندیان کردوە لەئاوی سێ پەنجەن، به‌ڵام دواتر دەنگیان نامێنێت”.
10ى ئه‌م مانگه‌ش كۆمسیۆنی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ئاشكرایكرد، یه‌ختێكی په‌نابه‌ران له‌به‌نده‌ره‌كانی یۆنان ژێرئاو كه‌وتوه كه هاوڵاتیانی عێراقی، ئێرانی‌و ئه‌فغانی سه‌رنشینی بون.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه دەزگای لوتکە بۆ کاروباری کۆچبەران‌و پەنابەران ئاشكرایكرد، ئه‌و یەخته‌ى 10 ئه‌م مانگه نقومبوو 80 کۆچبەری تێدابووە کە زۆرینەی کوردانی خەڵکی هەرێمی کوردستانن لەدەریای ئیجە نقوم بووەو 29 کەسیان ڕزگارکراون.