ئەو زانکۆیەی کە خەڵاتی بةخشيوة بەماندێلا ناسراو بە(شۆرشگێرە ئاشتیخوازەکە)، هەمان خەڵاتیش دەبهخشێتە ئۆجهلان.
زانکۆی ستراسکلاید لەشاری گڵاسگۆی هەرێمی سکۆتلەندی بەریتانیا، هەر چوار ساڵ جارێک خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە یەکێک لەکەسایەتیە دیارو چالاکەکانی بواری ئاشتیو کاریگەر لهجیهان، بۆ ئەمساڵیش خەڵاتەکەی بەخشیە ئۆجهلان.
لەرێورەسمی خەڵاتەکەدا رەوەندی كوردی لەسکۆتلەندو بەریتانیاو سکۆتلەندییەکانو خوێندکارانی زانکۆی سترازکلاید بەشداربون تیایدا، جگه لهئامادهبونی چەندین چالاکوانو نوسەری دیاری بەریتانی.
رۆزا ساڵح خوێندکاری زانکۆی ستراسکلایدو یەکێک لەرێکخەرانی رێورەسمەکە ئەوەی رونکردەوە کە ئۆجهلان یەکێک بو لەکاندیدەکان، بەڵام بەهۆی بەهێزی باکگراوەندهكهى، ئۆجهلان دیاریکرا بۆ بەخشینی خەڵاتەکە.
هەروەها دواتر ستێیڤین سمێیڵی چالاکوانی سیاسی ئاماژەی بەرەوشی کورد كرد لەرابردوداو هۆکاری ئاشنابونی بەکورد شیکردەوە.
دواتر جهیمس کیڵمان نوسەری دیاری سکۆتلەندیو خاوەنی چەند خەڵاتێکی بەرز لەسەر ئاستی بەریتانیا، لەبارەی کوردو شۆڕشی کورد لەگشت بەشەکان رونكردنهوهیهكی پێشكهشكردو ستایشی سەرکەوتنەکانی رۆژئاواو باشورو باکوری کرد لەروبەڕوبونەوەی داعشو سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی توركیا.
لهلایهكی ترهوه دەنیس فاڵین ،چالاکوانی سیاسی بە هەمان شێوە خوێندنەوەی بۆ رەوشی کورد کرد.
دواتر خەڵاتی زانکۆکە بەخشرایە ڕێیمی هایدەر ، کە وەک نوێنەری ئۆج ئالان لە ئەڵمانیاوە هاتبو . کە لە هەمانکاتدا وتەبێژی کامپەینی ئازادی بۆ ئۆج ئالانە .
هەروەک لە رێورەسمەکەدا ئاماژەی پێدرا ئۆج ئالان رێرەوی ماندێلای گرتوە و دەکرێت هەنگاوی مەزنتریش بهاوێت .
عەلی حسێن، سكۆتلاند، ئاوێنهنیوز