رۆژی دووشه‌ممه 21/9/2020 سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان كۆبۆوه ، پاش راوه‌ستان بۆ گیانی هاورێی ئازیزمان هاورێ (هاشم مه‌لا عه‌لی ) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌مان و به‌رپرسی ناوه‌ندی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی و دیموكراتی كۆبوونه‌وه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵ و مه‌رجی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهان ، كۆبونه‌وه پێی وابوو سیسته‌می سه‌رمایه‌داری مرۆڤایه‌تی روبه‌رووی قه‌یرانی كوشنده و ئاینده‌یه‌كی سامناك و نادیار كردووه و قه‌یران به قه‌یران ده‌سپێرێت و هه‌رگیز ئه‌م سیسته‌مه وه‌ك دوا وێستگه‌ی مرۆڤایه‌تی نابینێت و به‌رده‌وام له خه‌باتدا ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ری روبه‌رووبونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری كه بزووتنه‌وه‌كه‌مان به‌شێك ده‌بێت له‌و سه‌نگه‌ره .
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكی چه‌پ و دیموكرات له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ یه‌كخستن و بنیاتنانی ناوه‌ندێكی چه‌پی كاریگه‌ر و خاوه‌ن گوتاری به‌هێز بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو هه‌وڵێكی خستۆته كار و به پێداویستیه‌كی هه‌نووكه‌یی ده‌زانێت بۆ به‌ره‌و پێش بردنی خه‌بات و روانگه‌ی چه‌پ له‌پێناو داكۆكیكردن له مافی زه‌حمه‌تكێشان و مافخوراوان.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه‌كه ،بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان له روانگه‌ی نیشتیمانیه‌وه ئومێد ده‌كات كه هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی پارچه‌كانی تری كوردستان پته‌وتربێت و پشتیوانی له‌خه‌باتی ره‌وای رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و ئاینده‌ی ئه‌و خۆبه‌رێوه‌به‌رایه‌تیه روون ده‌بینێت ،
هه‌روه‌ها راشكاوانه پرۆتستۆی له‌شكركێشی بێگانه ده‌كات بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به گوزه‌رانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران .. بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پاڵپشتی ته‌واوی ماف و داخوازیه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌گشتی به ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت و ده‌بێت به میكانیزمێكی گونجاو چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی بكات وه‌ك شه‌فاف كردنی داهاتی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی داهاتی نه‌وت و مه‌رزه سنوریه‌كان نه‌ك لێبڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان .. بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پێی وایه له‌م دۆخه‌ی ئێستادا پێویسته هه‌موو لایه‌نه كوردستانیه‌كان ته‌واوی تواناكانیان بخه‌نه‌كار و به‌یه‌ك گوتاری نیشتیمانی روبه‌روی سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ر و گۆرانكاری چاوه‌روانكراو ببنه‌وه به‌تایبه‌تی له كه‌ركوك كه له ئێستادا روبه‌رووی ته‌عریبێكی نوێ بۆته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی به‌كارێكی هه‌نووكه‌یی ده‌زانێت .
سه‌ركه‌وێت خه‌باتی گه‌لانی ئازادیخواز .
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
هه‌ولێر 21 / 9 / 2020