لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەکەمان ساڵرۆژی دامەزراندنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پیرۆز دەکا

بزووتنەوەکەمان ساڵرۆژی دامەزراندنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پیرۆز دەکا

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

Logoبه‌ڕێزان / سكرتێر و ئه‌ندامانی  كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
 دوای سلاو و رێز ….
 به‌ بۆنه‌ی (70 ) حه‌فتا ساڵه‌ی  دامه‌زراندنی  حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران   تێكۆشه‌ر  به‌ ناوی  بزووتنه‌وه‌ی  دیموكراتی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی  گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی هێژا ده‌كه‌ین ، دیاره‌  مێژووی  تێكۆشانی  حیزبی دیموكرات پڕه‌  له‌ شانازی و قوربانی  دان  له‌ پێناو هێنانه‌كایه‌ی مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتی و رۆژهه‌ڵاتی  كوردستان به‌ تایبه‌تی ، له‌ كاتێكدا  یادی ( 70 ) ساڵه‌ی حیزبی دیموكراتی تێكۆشه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه‌  هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه‌ به‌ دۆخێكی هه‌ستیار دا تێپه‌رده‌بێت  گه‌له‌كه‌مان  له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دا وێرای تێكوشین و و خه‌بات كردنی به‌رده‌وام له‌هه‌مان كاتدا رووبه‌رووی دۆخێكی تایبه‌ت ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌پێویسته‌ هه‌موومان به‌گیانی به‌رده‌وامی هه‌ولدان له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمان تێكۆشینمان په‌ره‌ پێی بده‌ین و دۆخه‌كه‌ به‌ ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دا بشكێنینه‌وه‌ .حیزبی دیموكرات هه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رخودانی نه‌وته‌وه‌یی و نیشتیمانی رۆڵی گرینگی خۆی بینیه‌وه‌ كه‌ بێگومان  پێمان وایه‌ هه‌میشه‌ش ئه‌م رۆڵه‌ ده‌گیریت چۆن دارێژه‌رانی  بنچینه‌یی خه‌باتی ئه‌م حیزبه‌  كه‌له‌ پیاوانی هه‌لكه‌وتووی مێژووی گه‌له‌كه‌مان  نه‌مران( پێشه‌وا قازی ، د. قاسملۆ ، شه‌ره‌فكه‌ندی ) و ده‌یان  تێكۆشه‌ری  له‌ خۆبردوون . ئێمه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان هه‌رده‌م  هاوپشت و  هه‌ماهه‌نگی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی  هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانین له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان بۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان . جارێكی دیكه‌ یادی ( 70) حه‌فتا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دیموكراتی  تێكۆشه‌رپیرۆز ده‌كه‌ین .
 نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان
  بێته‌ دی مافه‌ ڕه‌واكانی  گه‌له‌كه‌مان
                                    مه‌كته‌بی سیاسی
                        بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

                                              15|8|2015

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە