ساڵی 2018 زیاتر لە 14 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە
رۆژانە زیاتر لە یەك ملیارو 500 ملیۆن كەس فەیسبوك بەكاردەهێنن
فەیسبوك كە جەماوەریترین تۆڕی كۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی دونیا دادەنرێت لە ئێستادا رۆژانە زیاترلە1 ملیارو 500 ملیۆن كەس بەكاردێنن، رۆژانەش زیاترلە 300ملیۆن وێنەی تێدابڵاودەكرێتەوە و لە هەر چركەیەكیشدا 5 یوزەری نوێ لەسەرئەم تۆڕە تۆمار دەكرێت و لە ساڵی 2018 دا داهاتی ئەم كۆمپانیایە زیاتر لە14 ملیار دۆلاربوە، 15 ساڵ لەمەوبەرفەیسبوك لەلایەن مارك زوكەربێرگەوە دامەزرێنراو لەڕۆژی 4ی شوباتدا بۆیەكەمجار بەكارهێنەران توانیان تۆڕەكە بەكاربهێنن.
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەناوبانگترین تۆڕی كۆمەڵایەتیە كەكۆمپانیایەكی پشكدارییەو بێ بەرامبەرەو مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ هاورێ و كۆمپانیاو دامودەزگاو هەركەس ولایەنێك كەبیەوێت لەڕێگەیەوە پەیوەندی دروست بكات وپەیام و وێنەو پەیامی دەنگیی و ڤیدیۆ ئاڵوگۆڕبكات.
ساڵی 2004 لەڕۆژی 4ی شوباتدا بۆیەكەمجار فەیسبوك دەستی بەكاركردن كرد،كەبریتی بو لەداهێنان و توێژینەوەی قوتابیەكی زانكۆی هارڤارد بەناوی مارك زوكەربێرگ و ئامانج لەدامەزراندنی ئەم تۆڕەش دروستكردنی پەیوەندی بو لەنێوان خوێنكارانی زانكۆ كەدواتر توانرا لەڕێگەی ئەو تۆڕەوە خوێندكارانی زانكۆی بۆستن و چەند زانكۆیەكی دیكەی ئەمریكاو كەنەداش بەیەكترییەوە ببەستنەوە.
لەهەمان ساڵدا ئەم خزمەتگوزارییە خرایە خزمەت هەمو هاوڵاتیانەوە، لەبواری بزنس و بازرگانیش دەیان وسەدان كۆمپانیا كێبڕكێیان كرد بۆئەوەی بتوانن لەڕێگەیەوە ڕیكلامی زیاتر بۆبەرهەم وكاڵاكانیان بكەن بەڵام یەكەم كۆمپانیا كەلەڕێگەی فەیسبوكەوە ڕیكلامی كرد كۆمپانیای پای پاڵ بو كە تەنیا لەساڵی2004دا بەبڕی 500 هەزاردۆلار ڕیكلامی لەفەیسبوك بڵاوكردەوە.
فەیسبوك بارەگای سەرەكی لە كالیفۆڕنیایەو زیاتر لە30 هەزاركارمەندی هەیەو ساڵی 2018 زیاتر لە14 ملیار دۆلار داهاتی هەبوە، فەیسبوك، بۆیەكەمجاریش فەیسبوك لەڕێگەی پێگەی فەیس ماچەوە كەپێگەیەكی تایبەت بو بەزانكۆی هارڤارد بڵاوبوەوە، كە ئەودەمە وێنەی ئەوقوتابیانەی بڵاودەكردەوەكە چونەتە زانكۆكەكە، ئەم پێگەیەش واتەفەیس ماچ لەلایەن زوكەربێرگەوە دروستكرا ئەو دەمەی قوتابی قۆناغی سێیەمی زانكۆبو، ساڵی2012 كۆمپانیای فەیسبوك ئەپلیكەیشنی ئەنیستاگرامی بەبەهای یەك ملیاردۆلارو لەساڵی2014 دا واتس ئاپی بەبەهای 19 ملیاردۆلار كڕییەوە و ئێستا ئەو دو ئەپلیكەیشنە سەربەكۆمپانیای فەیسبوكن.
لە ئێستادا رۆژانە زیاترلە1 ملیارو 500 ملیۆن كەس فەیسبوك بەكاردێنن و مانگانەش زیاتر لە2 ملیارو200ملیۆن كەس لەسەرتۆڕی كۆمەَلایەتی فەیس بوك چالاكن، هەروەك ڕۆژانە زیاترلە300ملیۆن وێنەی تێدا بڵاودەكرێتەوە و لەهەرچركەیەكیشدا 5 ژمارەی حسابی نوێ سەرئەم تۆڕەتۆماردەكرێت و ڕۆژانەش زیاترلە8ملیارگرتەی ڤیدۆیی لەفەیسبوك دەبینرێت.