هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نەوید زەردی بەرهەمێكی نوێی هونەری لەگەڵ گۆرانیبێژی ئەلبانی، ئینسا بڵاوكردەوە.
نەوید زەردی لە رێگەی كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی “كاڵێ”ی بڵاوكردەوە كە بە دوێت لەگەڵ ئینسا وتویەتی، تێكست و ئاوازی بەشە گۆرانییەكەی لەلایەن نەوید دانراوە، ئینسا بەشێك لە تێكستە ئەلبانییەكەی نوسیوە و ئاوازەكەی داناوە.
نەوید لەگەڵ زۆرێك لە هونەرمەندانی كورد و بیانی گۆرانی وتوە، بەرهەمی “كاڵێ” نوێترین كارییەتی لەگەڵ گۆرانیبێژێكی بیانیدا.
گۆرانیبێژ نەوید زەردی لەدایکبوی شاری مەهابادی رۆژهەڵای کوردستانە، لە ساڵی 2004 دەستی بەکاری هونەری کردوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ماوەیەكی زۆرە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.