https://www.youtube.com/watch?v=i1N_hSFaS8g
ماریا سامی كه ناوی ته‌واوی ئیمان سامی مه‌غدیده و لە چەند رۆژی رابردو بە دەستی براكەی كوژرا، بەرهەمێكی هونەریی بەناوی “قەت لەبیرت ناچێ” بڵاوبوەوە.
ماریا سامی، كچە چالاكوان و پێشكەشكار، بەر لە مردنی لە ستۆدیۆی ئاری جۆڵ سەرقاڵی تۆماركردنی بەرهەمێكی هونەریی بو بەناوی “قەت لەبیرت ناچێ”، پاش كوژرانی، بەرهەمەكەی لەلایەن ستۆدیۆی ئاریجۆل بڵاوكرایەوە.
ئەم گۆرانیەی ماریا یەكەم و كۆتا بەرهەمییەتی، كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن محەمەد شعاعی و ئاریاس نوسراوە، ئاریاس ئاوازەكەی بۆ داناوە.
دو رۆژ به‌ر له هه‌شتی مارس، ماریا سامی چالاكوان كه باسی كوشتنی ژنه‌كانی ده‌كرد و ده‌یوت، “ده‌ناڵێنم بۆ نه‌بونی خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی”، له‌شه‌قامێكی گشتی شاری هه‌ولێر لەلایەن براكەی درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و كۆتایی به‌ژیانی هێندرا.