خانمە گۆرانیبێژ، سەنا بەرزنجە نوێترین بەرهەمی بەناوی “كوڕە رەشتاڵە” بڵاودەكاتەوە.
سەنا بەرزنجە لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی “كوڕە رەشتاڵە” بڵاوكردەوە، كە لە تێكستی ژیار بەرزنجەیە، كاوە بەهرامی ئاوازەكەی بۆ داناوە و كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، ستێفن جۆن كاری میكس و ماستەرینگی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی لەلایەن مۆنۆ شۆت بۆ ئەنجامدراوە.
ژیار بەرزنجە، باوكی سەنا بەرزنجە لەبارەی ئەم بەرهەمەوە بۆ كچەكەی نوسیویەتی، “بێگومان گۆرانی کوڕە ڕەشتاڵە تێکەڵاوێکە لە موزیکی سوننەتی و مۆدیرن و ئیمڕۆیی، هەروەکو کارە سەرکەوتوەکانی دیکەت لە لوتکەدایە و دەچێتە ناو دڵی جەماوەرەوە، سەرکەوتوبی کچی ماندو نەناسم”.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ سەنا گۆرانی “خەیاڵ”ی بڵاوكردەوە، كە 1 ملیۆن بینەری لە یوتیوب تێپەڕاندوە.