تۆڕی پاراستنی تەندروستی رایگەیاند، کۆمپانیایەکی دەرمان ماوەی حەوت ساڵ دەرمانی ساختەی بۆ نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە توشبوانی شێرپەنجە هێناوە. دەشڵێت، ” لەژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ملیاران دینار بە هەدەر دراوە و دیوانی چاودێری داراییش داوای ڕونکردنەوەی کردووە و سەرەڕای ئەوەی لیژنەیەکی پەرلەمانیش بەدواداچونیان بۆ دۆسیەکە کردووە”.
هەر بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی کە تۆڕی پاراستنی تەندروستی بڵاویکردوونەتەوە، لەژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ملیاران دینار بە هەدەر دراوە و دیوانی چاودێری داراییش داوای رونکردنەوەی کردووە و سەرەڕای ئەوەی لیژنەیەکی پەرلەمانیش بەدواداچونیان بۆ دۆسیەکە کردووە.
هەر بەپێی بەڵگەکان، سەباح نەسرەدین هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی چاوپۆشیکردووە لە کەیسی کۆمپانیایەکی دەرمان کە ماوەی حەوت ساڵ دەرمانی ساختەی هێناوە بۆ نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە توشبوانی شێرپەنجە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆرترین گومان و قسە لەسەر شەریکی بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی و کۆمپانیاکانی دەرمان هەیە و بێ ئەوەی هیچ کەسێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات.
بەپێی ئەو بەڵگەو دیۆکۆمێنتانەی لە تۆڕی پاراستنی تەندروستی بڵاوکراونەتەوە، تەنیا بۆ نۆژەنکردنەوەی ژورەکەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ٧٦ ملیۆن دینار تەرخانکراوە لە کاتێکدا کارمەندانی تەندروستی بەبێ موچە دەوامیان کردووە و هاوڵاتیان لەسەر گیرفانی خۆیان دەرمانیان کڕیووە.
هەروەها، تەنیا لە نوسینگەی تایبەتی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی کە لە دوو شوێنی جیاواز کاردەکات ١٢ کەس وەک ستافی تایبەت دامەزراون لە کاتێکدا نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکان بەدەست کەمی کارمەندەوە دەناڵێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە، نەخۆشخانەکانی سلێمانی بە دەست نەبونی دەرمان و پێویستی پزیشکییەوە دەناڵێنن، بەڵام بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی کە کەسی یەکەمی تەندروستی شارەکەیە نەک هەر ڕێگەپێدراوی خۆی نانێرنێت بۆ هێنانی دەرمان، بەڵکو دژی هەوڵی ئەو کەس ولایەنانەش کە بەشە دەرمان بۆ سلێمانی دەهێنن ئەوەش لە پێناو ئەوەی کۆمپانیاکانی دەرمان و نەخۆشخانە تایبەتەکان قازانجیان دەستکەوێت و هاوڵاتییان بە گران دەرمان بکڕن.