ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کوردستان رایگهیاند کەمکردنەوەی مووچە بڕیارێكی ”ستهمكارانهیه” و بەلای ئهوانهوه ”هێڵی سورە و قبوڵکراو نییە”.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کوردستان له راگەیاندراوێکدا دەڵین ”لە ئەگەری وەها بڕیارێکی ستەمکارانەدا، بەدڵنییاییەوە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە مەیدانی خەبات دژ بەوانەی چارەسەری هەموو گرفتە کەڵەکەبووەکانی هەرێم لەبڕین و پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایاندا دەبیننەوە.
ئهوهش دوای لێدوانی چهند بهرپرسێك هات كه باس له دووبارهكردنهوهی سیستمی پاشهكهوت دهكهن.
له بهشێكی راگهیهنراوهلهدا هاتووه ”ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی چاوەڕوانی گێڕانەوەی پاشەکەوت و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بووین، بەڵام بەداخەوە چەند ڕۆژێکە دەنگۆی بڕینی دەرماڵەو کەمکردنەوەی مووچەکانمان، یان دابەشکردنی مووچە لە سیی ڕۆژ زیاتر دەبیستین، بۆیە لێرەوە ئاگاداری دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەکەینەوە کە ئەو هەنگاوانە بەلای ئێمەی مامۆستایانەوە هێڵی سورەو قبوڵکراو نییە”.
ههروهها دهلێت ”بڕیاردەرانی ئەم ستەمکارییە نوێیەش بەرپرسیار دەکەین لەهەر پێشهات و ڕووداوێکی نەخوازراو و پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن”.