خانمان رایده‌گه‌یه‌نن که ئه‌وان له‌کاتی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا ئه‌وه‌نده‌ی ڕێز‌و خۆشه‌یوستیان بۆ گرنگه، ئاڵتونیان بۆ گرنگ نییه، خاوه‌ن دوکانێکی زه‌ڕه‌نگه‌ریش ئاشکرای ده‌کات که له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌کانه‌وه بازاڕی ئاڵتون که‌م بوه‌ته‌وه‌و پیاوانیش ئێستا که‌متر ئاڵتون بۆ ده‌کڕن له‌کاتی هاوسه‌رگیریدا.
نەشمیل جەمال، هەمیشە به‌خەندەوە لەکاتی ڕۆشتندا باسی هاوسەرەکەی دەکات بۆ هاوڕێکانی کە چەند خۆشویستیوە‌و دواجار ژیانی هاوسەرگیرییان پێک هێناوە، ئه‌و به‌ڕویه‌کی گه‌شه‌وه بیر لەبەڵێنی هاوسەرەکەی دەکاتەوە کە تا مردن گرنگی پێدەدات‌و پێکەوە بەسەر کۆسپ‌و ئاستەنگەکانی ژیاندا زاڵدەبن، ئه‌و ده‌ڵێت “کاتێک باوکم داوای 20 مسقاڵ ئاڵتونی کرد، خێزانی هاوسەرەکەم ڕازی بون‌و هیچ کێشەیەک نەبوو، بەڵام هەر ئەو کاتەش بیرم لەوە دەکردەوە کە هەرگیز ناهێڵم مسقاڵێک ئالتون زیاتر یان کەمتر ببێتە هۆی کاڵبونەوەی پەیوەندییەکەمان”.
نەشمیل کە تەمەنی 21 ساڵەو پەیمانگای تەواو کردوە ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەکیترین شت بۆ ژیانی هاوسه‌رگریی ئاڵتون نییه، به‌ڵکو متمانەیە، “هاوسەرەکەم هەرچی پێبکرێت بۆ دڵخۆشکردنم دەیکات‌و دڵیشم ناشکێنێ”.
بەڵام نه‌شمیل ناتوانێت ئاڵتون به‌قه‌رز بهێنێت‌و هاوسەرەکەشی ناتوانێ بەیه‌کجار هه‌مو ئاڵتونه‌که‌ی پێشکەش بکات، “چونکە موچەکەی کەمە 600 هەزارە تەنها بەشی بژێوی ژیانی خۆمان دەکات. هەتا ئەگەر هاوسەرەکەم پێویستی بەپارە بێت ئامادەم کە بەشێکی ئاڵتونه‌که‌م بفرۆشم، چونکە ئەو بۆم دەکڕێتەوە بەزیادەوە، بەڵام ئەگەر لەم کاتی قەیرانە بییفرۆشم پارەیەکی زۆر کەمم بۆ دەکات‌و زیان دەکەم”.
کامەران مەردان هەموو ڕۆژێک دەست بەکامێرەوە سەرقاڵە بە گرتنی وێنه‌ی ئەو سروشتە جوانەی کوردستان کە هەر بەشێکی چەندان ڕۆمان‌و چیرۆکی بەجێماوی باوباپیرانمان لە خۆ دەگرێت، ئەو بەگرتنی ئەو وێنەیە دڵخۆشە کە کاتێک پیرێک هەموو ئا‌هـ و حەسرەتی ژیانی بەلێدانی شمشاڵێک بۆ بەرامبەری دەردەبڕێ، کامەران پێش تەواو کردنی پەیمانگا لە ساڵی 2009 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، ئەو لە هەردووساڵی خوێندنی لە یەکەمەکان بووە، ئەو گەنجە جگە لە کاری فۆتۆگرافەری سەرقاڵە بە کاری مۆنتاژ لەکه‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی، له‌باره‌ی دابینکردنی ئاڵتون بۆ خێزانه‌که‌ی ئه‌و ده‌ڵێت “25 مسقاڵ زێڕم بۆ خێزانەکەم کردوە، نزیکەی 4ملیۆن‌و 750 هەزاری تێچووە”.
لەهەمانکاتدا ئەو گەنجە هەمیشە بیر لەخۆشگوزەرانی خێزانەکەی دەکاتەوە لەگەڵ ئەو کچە خنجیلانە تەمەن 8 ساڵەی کە ناوی لینایە، “سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئاڵتونی زیاترم بۆ خێزانەکەم کردووە، جارێکیان 8 مسقاڵ‌و جارێکی تر زنجیرێک‌و چەند مسقاڵێک بوو”.
کامەرانی تەمەن 29 ساڵ ڕونی کردەوە گرنگترین شت ژیانێکی ئاسودەو بەختەوەرە نەک ئاڵتون، “پێویستە هەوڵ بدرێت زێڕ نەبێتە کۆسپ لەبەردەم دروستکردنی پەیوەندی خۆشەویستی‌و متمانە لەنێوان خێزاندا، زیاتر بیر لەهۆکارەکانی پتەو کردنی پەیوەندی هاوسەرگیری بکرێتەوە، تا زیاتر متمانەو خۆشەویستی دروست بکرێت نەک قاسەی زێڕ”.
زەڕەنگەر کە ئاڵتون دەکڕێت پارچەیەکی سافە نرخەکەی 60 هه‌زار دۆلاره، کە بە پێی ڕۆژیش دەگۆڕێت، دواتر دەیبات بۆ کورەچی لەوێدا بەئارەزووی خۆی ئەو پارچە سافە دەکاتبە زنجیر یاخود ئەنگوستیلەو گوارە…هتد، لەبەرامبەردا کورەچیەکە پارەی هەقدەست لە زەڕەنگەر دەسەنێت، بەڵام هەندێکجار زەڕەنگەر لە‌وڵاتی دوبەی زێڕ دەهێنێت، کە پێی دەڵێن زێڕی خەلیجی، کە نرخەکەی گرانترەو هەقدەستیشی زیاترە.
خاوه‌نی یه‌کێک له‌دوکانه‌کانی زه‌ڕه‌نگه‌ریی له‌شاری سلێمانی به‌ناوی محه‌مه‌د عه‌بدوڵا که ماوه‌ی 20 ساڵه ئه‌و ئیشه ده‌کات، له‌ئێستادا ڕێژەیەکی زۆر کەم ئاڵتون لەدوکانە بچوکه‌که‌یدا هەیە، ئه‌و زه‌ڕه‌نگه‌ره لەساڵانی ڕابردوو بازاڕی زۆر باش بوه، بەڵام بەبەراورد بەئه‌م ساڵ‌و سه‌رهه‌ڵدانی قەیرانه‌لام بازاڕی زۆر کەمی کرووە، بەو هۆیەوە زیانێکی زۆری کردوه کە وای لێکردووە بیر لەوە بکاتەوە دوکانەکەی بپێچێتەوەو جارێکی دی باس لەدوکانی زەڕەنگەری نەکاتەوە، “کێشەی کەمی موچە زۆر گاریگەری هەبوو لەسەر بازاری زەڕەنگەرەکان بەگشتی، خەڵک ئاڵتون ناکڕن‌و ڕێژەی هاوسەرگیریش بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو زۆر کەمی کردوە”.
هەروەها ئاماژەیی بەوەشکرد کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە “ئەو کچ‌و کوڕانەی کە هاوسەرگیری دەکەن تەنها ئەڵقەیەک، یاخود 10 مسقاڵ بۆ 50 مسقاڵ دەکڕن، ئەوەش بەبەراورد بەساڵانی ڕابردو زۆر کەمی کردوە، لەسه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قه‌یرانەوه تا ئێستا بەدەفتەر ئاڵتونم نەفرۆشتوە”.
ئەو زەڕەنگەرە نیگەرانە لەوەی کە هەندێ کەسی بێ‌ویژدان ئاڵتون بە قیست دەبەن‌و نیوەی پارەکەی نادەن، “هەندێ جار ژمارەی نەناسراومان دەدەنێ کە ئەمە جێگەی داخەو چەندین جار ڕوبەڕوی ئەوە بوینەتەوە جگەلەوەش هەندێ لەژنان‌و کچان ڕۆژانە سەردانمان دەکەن‌و زێڕەکانیان دەگۆڕنەوە کە قازانجی ئێمەی تێدانییه”.