راپرسییه‌كی تایبه‌ت ئاشكرای كرد، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له توركیا، ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له‌ده‌ست بدات و ناچارببێت حكومه‌تی ئیئتیلافی یان حكومه‌تی كه‌مینه، پێكبهێنێت.
هۆكاریی پاشه‌كشه‌كردنی پارتی فه‌رمانڕوا له توركیا، به‌هۆی شكستی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان سه‌رۆكی توركیایه له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی له ناوخۆدا كه به بۆچوونی زۆرێك، له رابردوودا زیاتر كاری بۆ خۆناسندن كردووه وه‌ك سوڵتانێكی عوسمانی و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی، پشتگوێ خستووه.
به‌وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و راپرسییه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای توێژینه‌وه‌ی (كۆندا)وه ئاماده‌كراوه، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه له هه‌ڵبژاردنی 2011دا، 49.8%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، پاشه‌كشه‌ی كردووه و پێده‌چێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 40.5%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌ره‌نجامی راپرسییه‌كه كه له‌لایه‌ن (كوندا)وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه، ئاماژه‌ی به مسۆگه‌ركردنی 11.5%ی ده‌نگه‌كان كردووه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، ئه‌وه‌ش زیاتره له‌و ئاسته‌ی پێویسته‌ی كه ده‌بێت (هه‌ده‌په) بۆ چوونه نێو په‌رله‌مان، به‌ده‌ستی بهێنێت.
پاشه‌كشه‌كردنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕوا له توكیا، به بۆچوونی شاره‌زایان، واده‌كات پارته‌كه نه‌توانێت له‌مجاره‌دا به ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنێت و ناچار ببێت یان حكومه‌تی ئیئتیلافی یان حكومه‌تی كه‌مینه، پێكبهێنێت.