عیماد عه‌لی:
ئه‌وه‌ی له‌زۆرێك شیكاری‌و شرۆڤه‌ی جوان‌و ئاڵۆز‌و هه‌ندێك زانستیانه‌ی چاودێرانی سیاسی‌و ڕۆشنبیران له‌مه‌ڕ هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زعی كوردستان‌و په‌یوه‌ندیی هه‌ردوو حزبی ده‌ستڕۆیشتوی كوردستان‌و بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانیان ده‌بینین‌و ده‌خوێنینه‌وه، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی بێ ئاستن‌و شرۆڤه‌كان وانین‌و به‌هه‌ڵه هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسه‌ت‌و مامه‌ڵه‌ی ئه‌م دوو حزبه به‌دوور له‌هه‌موو حساباتێكی ورد‌و لێكدانه‌وه‌ی كارلێكه سیاسیه گرنگ‌و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كان به‌ڕێده‌كرێت‌و ته‌نها خاڵێك له‌به‌رچاوده‌گرن وه‌كو كه‌س‌و سه‌ركرده‌و حزب چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت‌و به‌س‌و ئه‌وه‌ی نزیكی ناكه‌ونه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری لێناكه‌نه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سودی كه‌سی‌و حزبیه.
بۆیه تائێستا ده‌رئه‌نجام‌و ده‌ركه‌وته‌ی ڕه‌فتاره كورتبینیه‌كانیان ئاڵۆز‌و ته‌نانه‌ت پێشبینیكراوی خۆشیان نییه، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه نه دۆستایه‌تیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بڕده‌كات‌و نه‌ش دوژمنایه‌تیان‌و ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌ده‌چێت ته‌نها سه‌رپێی‌و كاتیه‌و له‌سه‌ر هاوبه‌رژه‌وه‌ندی حزبی‌و كه‌سیه‌كان له‌نگه‌ری به‌ستووه. به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ستراتیژیه‌تی بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و به‌رژه‌وه‌ندی باڵا‌و خه‌تی سوور‌و بیری دوورمه‌ودا ئه‌وه‌نده هه‌نگاو ده‌نێن كه ته‌نانه‌ت به‌رچاوی خۆیان نابینن, نه‌ك دراسه‌تی ره‌وت و رێره‌و و فاكته‌ر و جه‌وهه‌ری پرسه‌كه وچۆنێتی ره‌فتاری گونجاو و دروستی رێبه‌ری راسته‌قینه‌ی سه‌ركه‌وتن بكه‌ن. بۆیه ته‌نانه‌ت پرزانیاری وبلیمه‌ت و شاره‌زاترین بیریاری سیاسی و فكری ته‌نانه‌ت جیهانیش ناتوانێت پێشبینی ده‌رئه‌نجامی هه‌لًوێستیان له ئاینده‌یه‌كی كورتی سیاسه‌تی ئه‌م دوو حزبه بكات و رای راستی خۆی له‌مه‌ر كرده‌وه‌كانی داهاتویان ده‌ربرێت.
بۆیه ده‌كرێت به راشكاوی بڵێین ئه‌و خه‌ته راست و زانستیانه‌ی سیاسه‌تی حزب و لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانی ولاتانی پێكه‌وتوو له سه‌ری ده‌رۆن زۆر روونتره ته‌نانه‌ت له‌به‌رچاوی نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكه‌كانیان به‌خۆیان به‌ڵكو لای چاودێرانی ئاسایی هه‌موو لایه‌ك و ته‌نانه‌ت كوردستانیش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستان و لای ئه‌م دوو حزبه و ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ده‌گوزه‌رێت به‌هیچ شێوه‌یه‌كده‌رئه‌نجام و ئاینده‌ی پێشبینیكراو نیه و ته‌نانه‌ت پرشاره‌زایی و لێهاتووترین كه‌سی چاودێری ته‌نانه‌ت بیانیش ناتوانێـت شرۆفه‌ی راستودروستی وه‌زعی كوردستان و پێشبینی واقعی ئاینده و ده‌رئه‌نجامی ره‌فتاری سیاسیه‌كانی بكات. تۆ ته‌ماشای كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری عیراق و نه‌بونی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و گرانی و نه‌داری و بێده‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و په‌یوه‌ندی هه‌ردوو حزب و هاوپه‌یمانی و جه‌مسه‌ربه‌ندی و هه‌ڵوێست و راوبۆچوونیان له‌م كاته‌دا بكه و ئه‌وجا ره‌حمه‌ت بنێره بۆ سه‌ركردایه‌تیه زۆر به سه‌لیقه و زانیاری و پر له حورمه‌ته‌كانیان.
بۆیه، ئه‌وه‌ی ئێستا له لای خه‌ڵك به مه‌حاڵ دادنرێت و پێشبینیكراو نیه له‌وانه‌یه له‌چركه‌یه‌كدا له لایه‌ن ئه‌م دوو حزبه‌وه جێبه‌جێبكرێ و سه‌رجه‌م پێشبینی و له‌یه‌كدان و حسابااته سیاسیه زانستیه‌كان لنگه‌وقوچ ببنه‌وه و هاكازانیت دوژمنایه‌تی بووه دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی نادروست بووه برایه‌تی و ده‌ست له‌ملان و هاورێیه‌تیه‌كی ئه‌وتۆ كه موو نه‌چیّت به‌به‌ینیاندا. بۆیه ئه‌مان له پرێكدا ره‌فتارێك ده‌كه‌ن و هه‌نگاوێك ده‌نێن بۆ هه‌نگاو و ره‌فتاری دووه‌م به‌جێی ده‌هێلن بۆ خوا، به‌تایبه‌تی له كاتێكدا كه سه‌رجه‌مسه‌ره ناوچه‌ییه‌كانیان فه‌رمان به‌سه‌ردا بكه‌ن، ئه‌مان راسته‌وخۆ به به‌ڵێ گه‌وره‌م وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام خه‌ڵك جگه له نه‌بوونی و كه‌مده‌رامه‌تی و ناجێگیری ده‌روونی له دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانی و نائارمی سیاسیی به‌رده‌وامدا ده‌ژێت. ئه‌م وه‌زعه بێ ده‌ربه‌ستیه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئه‌م دوو حزبه هاتۆته ئاراوه له ده‌رئه‌نجامی كالأ بیركردنه‌وه ی فه‌ریكه سیاسیه‌كانی خۆ به سه‌ركرده‌زانی ئه‌م دوو حزبه‌دا هاتۆته ئاراوه, بۆیه ته‌نانه‌ت هیچ بلیمه‌تێكی سیاسی ناتوانێت پێشبینی وه‌زعی سیاسی سبه‌ی و دوو سبه‌ی كوردستان بكات و ئاینده‌ی نزیكیش بخه‌مڵینێت. شرۆڤه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه به توانا و دلأسۆز و لێهاتووه‌ش بێ سه‌رئه‌نجام ده‌بێت و هیچ پێشبینیه‌كی راستی لێهه‌ڵناكرێنرێت.