لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ نەورۆز و بەهار و ساڵی نوێتان پیرۆز !

نەورۆز و بەهار و ساڵی نوێتان پیرۆز !

0 تێبینییەکان 56 بینینەکان

جەژنی نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵی کوردی و بەهاری کوردان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بە تەواوی پێکهاتەی نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان، پیرۆز دەکەم .بەهیوام لەم بەهارەدا گەشت و سەیران و دڵخۆشیەکانتان زیاتر بێت و لە کەشێکی ئارامدا یادی بەرخودان و بەرگری و نەورۆز و بەهار بکەنەوە .

هەر لێرەدا بەپێویستی دەزانم ئاماژە بەوە بکەم ، هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بە بەرپرسیاریەتیەکی زیاتر و گەورەتر هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو وەزعیەتە پڕ لەناخۆشیەی کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەماوەی  ساڵانی ڕابردوو لە قەیرانی ئابوری و شەڕی داعش چەشتیان و و کۆتایهێنان بە نەهامەتیەکان و گەیشتنی خەڵکی کوردستان بە ژیانێکی پڕ لە خۆشی و رەفاهیەت دەبێت یەکێک لە ئەرک و بەرپرسیاریەتیە مێژوویەکان بێت .

داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌که‌م ناکۆکییه‌کان له‌پێناو خزمه‌تکردنى زیاتر و خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیان وه‌لابنێن، ئەو خەڵکەی خۆمان شایەنی هەموو خۆشگوزەرانیەکە چونکە لەپێناوی ئازادی و سەربەستی قوربانی زۆریداوە .

جارێکیتر جەژنی نەورۆز پیرۆز بیت

هاوڕێتان

مام خدر

سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

نەورۆزی 2022

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە