لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بروسکەیەک لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان

بروسکەیەک لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

به‌رێز / جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌رێزان / كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك مه‌سروربارزانی
جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌بۆنه‌ی 78 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و ته‌واوی ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین ..
به‌رێزان یادی ( 78 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئان و ساتێكدایه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ دۆخێكی ئیجگار هه‌ستیار و ناله‌باردا تێپه‌ر ده‌بێ ، له‌وه‌ها بارودۆخێكیشدا پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك چۆن له‌ رابردوودا رۆلی كاراو كاریگه‌ری بینییوه‌ له‌ یه‌كلا كردنه‌وه‌ و تێپه‌راندنی بارو دۆخه‌ قورس و هه‌ستیاره‌كان ، هیوا دارین هاوشان له‌ گه‌ل پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌دا به‌ هه‌مان شێوه‌ رۆلی كارا بگێری و به‌وپه‌ری له‌ خۆبوردووییه‌وه‌ هه‌وڵی تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه‌ بدات هه‌ر وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ شێلگیرانه‌ له‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بێوچان به‌رده‌وام بووه‌ ئیستاش پێویسته‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی دۆخه‌كه‌دا بین و بتوانین ئه‌م قۆناغه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ تێپه‌رێنین و هه‌رێمه‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه‌ كه‌نارێكی ئارام له‌ پێناو ده‌سته‌ به‌ركردنی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌ له‌ مێژووماندا هه‌موولایه‌كمان به‌رخودانمان بۆی كردووه‌ .
نكۆڵیش ناكرێت پارتی له‌ دیرۆكی گه‌له‌كه‌ماندا به‌سه‌رۆكایه‌تی (بارزانی نه‌مر ) تێكۆشان و شه‌هیدی بی شوماری هه‌ن ,له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌خوازین به‌ هه‌مان گیانی شۆرشگێرانه‌ی خۆی ئه‌ركی گرانی ئه‌م دۆخه‌ش بگرێته‌ ئه‌ستۆ و به‌ هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و جه‌ماوه‌ر هۆكاری تێپه‌رانی ئه‌م باره‌ش بێت.كه‌لای هه‌مووان روونه‌ دۆخێكی هه‌ستیار و پڕله‌گۆڕانكاری له‌ناوچه‌كه‌ له‌ ئارادایه‌،جگه‌ له‌ ململانێ و پێكهه‌ڵپژانی زلهێزه‌كان ،هه‌موو ئه‌ورووداوانه‌ وامان لێ ده‌خوازێ پێكرا له‌هه‌مبه‌ر هه‌رپێشهاتێك بوه‌ستین،
جارێكی دیكه‌ وێرای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دێرینی نێوانمان ( (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان) پیرۆزبایی خۆمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ….
بژی كورد و كوردستان… بێته‌دی سه‌ربه‌خۆیی .

مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە