٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی خه‌بات و تێکۆشان وهاتنه‌مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازیه له‌دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌و جیاکاری دژ بە ئافرەتان، ڕۆژێکه ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز، وه‌ک به‌شێک له‌خه‌باتی چینی کرێکار‌و بێبه‌شان وچەوساوهی کۆمه‌ڵگا، بۆ گه‌یشتن به کۆمەڵگایه‌کی ئازاد‌و یه‌کسان، پیرۆز بێ لە تەواوی ئافرەتان و پیاوانی یەکسانیخواز و ئازادیخواز.
یەکسانی هەمەلایەنەی ئافرەتان و ژنان لەگەڵ پیاوان لەهەموو بوار و مەیدانێکدا، سەرەتاییترین مافی ئینسانە، پێویستە بەدی بهێنرێت… بە دیهاتنی ئەم خواست و مافە سادەیەی ئینسان، بە بێ تێکۆشانی نەپساوەو سازش هەڵنەگر لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی سەرمایەو کۆنەپەرستی و کەلتوری دواکەوتوانە بەدینایەت بێگومان ،با ئەم هەشتی مارسە رۆژی نوێکرنەوەی پەیمانی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان و هەڵسواروانی بێت، بە تیكۆشانی لێبروانە بۆ کۆتایی هێنان بەستەم و دۆزەخی مەینەت ئاسای سەر ژنان، کە لەکەیەکی ناشیرنە بە روخساری کۆمەڵگای ئینسانی سەردەمەوە..
با ٨ مارسی ئه‌مساڵ به‌توندکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئافرەتان و پیاوان بۆ ئازادی و یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن وپیاو، خه‌بات بۆ کۆتایهێنانی پیاوسالاری و کویله‌یه‌تی ئینسانی ژن، خه‌بات بۆ سکولاریزم و کۆتاکردنی کەلتوری دواکەوتوانە بەسەر کۆمه‌ڵگادا، به‌خه‌بات بۆ به‌ده‌سته‌وگرتنی کۆمه‌ڵگا پێشوازی لێبکه‌ین.
بژی هەشتی مارس ،رەمزی نەفرەت لە ستەم و نایەکسانی
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٨ی مارسی ٢٠٢٢