لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ دادگای فیدراڵی: یاساى نه‌وت‌و غازى هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى عێراقه‌

دادگای فیدراڵی: یاساى نه‌وت‌و غازى هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى عێراقه‌

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كە بەرزترین دەسەڵاتی یاساییە‌و حوكمەكانی تانەیان لێ نادرێت، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، حوكمی كۆتایی خۆی دەركرد.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵى له‌عێراق له‌سه‌ر داواى په‌رله‌مانتارێك سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم كۆبۆوه‌و له‌دادبینیه‌كه‌دا بڕیاریدا، یاساى نه‌وت‌و غازى هه‌رێم پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى عێراقه‌، بۆیه‌ بڕیاریدا فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ نایاساییه‌.

كورتەی حوكمەكە: 
• نادەستوریبوونی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2007 نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان‌و هەڵوەشاندەوەی. 
• پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە (رادەستكردن تەواوی بەرهەمی نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكانی تر، كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم نەوتیان لێ دەردەهێنێت‌و رادەستكردنی بە حكومەتی فیدراڵی). 

• سكاڵاكار مافی ئەوەی هەیە بەدواداچوون بكات بۆ پەچەڵكردنەوەی ئەو گرێبەستە نەوتیانەی كە حكومەتی هەرێم‌و نوێنەرەكەی سكاڵالێكراو (وەزیری سامانە سروشتییەكان) لەگەڵ لایەنە دەرەكی‌و دەوڵەت‌و كۆمپانیاكان سەبارەت بە دۆزینەوەی نەوت‌و دەرهێنانی‌و هەناردەكردن‌و فرۆشتنی ئیمزای كردووە. 

• پابەندكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەی رێگا بە وەزارەتی نەوتی عێراق‌و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بدات پێداچونەوە بە هەموو ئەو گرێبەستە نەوتییانەدا بكەن كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرباری هەناردەكردن‌و فرۆشتنی نەوت‌و غاز، ئیمزای كردوون، بەمەبەستی وردبینیكردنیان‌و دیاریكردنی مافە داراییەكانی كە لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمدایە، هەروەها  پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیدا دیاری بكرێت، بەجۆرێك گەیشتنی بە هاوڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم گەرەنتی بكات. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە