لێپرسراوی پێشووی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی سلێمانی رایگه‌یاند كه له دوای 2010ه‌وه باڵاده‌ستی یاسا رووی له دابه‌زین كرد و به‌وهۆیه‌شه‌وه ده‌ستبه‌رداری كاره‌كه‌ی بووه و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه یاسا هه‌مووی درۆیه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌ی 20ی گۆڤاری “ژن”، حاكم ناز نوری عارف لێپرسراوی پێشووی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی سلێمانی رایگه‌یاند: “یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وایان لێكردم ده‌ستبه‌رداری كاری یاسایی بم، پێشێلكردنی یاسا بوو كه به راستی بێ ئومێدی كردم له‌وه‌ی ئیدی هیچ بڕوایه‌كم به یاسا بمێنێت”.
حاكم ناز وتی: “ئه‌وی بینیم یاسا نووسراوێكه به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن پاره و ده‌سه‌ڵات ده‌پارێزێت له‌سه‌ر حسابی هه‌ژار، یاسا بۆ هه‌ژار زۆر جوان جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره یاسا بوونی نییه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “له دوای 2010ه‌وه ئیدی باڵاده‌ستی یاسا رووی له دابه‌زین كرد… ئێمه به راستی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نهخۆشداین، پاره و ماده پێوه‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ كڕینی یاسا و ویژدان و ته‌نانه‌ت خودی مرۆڤیش…”.
لێپرسراوی پێشووی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی سلێمانی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه “یه‌كێك له‌و كه‌یسانه‌ی كاریگه‌رییه‌كی ته‌واوی هه‌بوو له‌ژیانی پیشه‌ییمدا كه‌یسی كوشتنی ژنێكی دووگیان بوو له پیره‌مه‌گروون له 2013دا كه دایكی سێ منداڵ بوو، ئه‌و كه‌یسه هه‌موو ئاماژه‌كانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی تێدابوو، به‌ڵام به داخه‌وه گرنگییه‌كی زۆری پێنه‌درا، هه‌رچه‌نده زۆر به‌دوای كه‌یسه‌كه‌دا رۆیشتم، دوای ده‌ركه‌وتنی به‌ڵگه‌كانیش ده‌ركه‌وت كوشتنێكی پلان بۆ داڕێژراوی پێشوه‌خته بووه، له‌لایه‌ن هاوسه‌ری ژنه‌كه‌وه پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو و ده‌بوو به‌پێی ماده‌ی 406 هاوسه‌ری ژنه‌كه بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ربچێت، كه‌چی سزای زیندانیكردنی 15 ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، بۆچی له‌كاتێكدا ئه‌و پیاوه جگه له خێزانه‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ی ناو سكیشی كوشتبوو… ئیدی لێره‌شدا پرسیارێك گه‌ڵاڵه ده‌بوو، ئاخۆ ده‌بێت ئه‌و پیاوه چ موئههیلاتێكی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه به وه‌لی و سه‌رپه‌رشتیكار بۆسه‌ر منداڵه‌كانی تری، به‌داخه‌وه دواتر هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نه‌مایه‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه بوون رازی بوون ته‌نها 15 ساڵ به‌سه بۆ سزادانی ئه‌و بكوژه”.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا حاكم ناز ده‌گێڕێته‌وه كه “له كه‌یسی ساله مزه‌ڵی-دا من داواكاری گشتی بووم له لێكۆڵینه‌وه، رۆژێكیان داوامكردن تۆمه‌تباری كه‌یسه‌كه له بنكه‌ی پۆلیس لاببرێت، كه‌چی منیان له لێكۆڵینه‌وه لابرد”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “له دادگاوه بوو به به‌زم چۆن من ئه‌و نووسینانه‌م نووسیوه، بێگومان ئه‌وانه‌ش له كه‌یسه‌كه بوون له پشتی دروستكردنی ئه‌و دۆسیه‌وه بوون به ده‌ستوه‌ردانی حزبیشه‌وه، چونكه كه‌یسی ساله مزه‌ڵی كه‌یسێكی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه حزبی بوو تاوه‌كو كۆتایی، حزبیش كاری كرد و دواتریش به‌ربوو”.
لێپرسراوی پێشووی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی سلێمانی ئاشكراشیكرد كه “له كه‌یسی مامۆستا ساكار داواكاری گشتی گوازرایه‌وه بۆ جێگایه‌كی دیكه، هه‌روه‌ها له كه‌یسی زانای قائیمقامیش.. ئه‌مانه پیشانمان ده‌ده‌ن كه حزبێك له دوای كهیسهكانهوهیه، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له ساڵی 2010ه‌وه روویاندا، به‌ڵی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك دادوه‌ر گوازراوه‌ته‌وه”.
ئه‌و حاكمه ژنه باس له‌وه ده‌كات كه “له مانگی 7ی 2014 ئه‌و رۆژه‌ی له دادگا هاتمه ده‌ره‌وه كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌م هه‌بوو، پڕبوو له كتێبی یاسایی، پاسه‌وان و كارگوزاره‌كان لێیان پرسیم چی له كتێبه‌كان بكه‌ین؟ منیش پێم وتن ده‌توانن هه‌مووی بسووتێنن، چونكه بڕوام به هیچ شتێك نه‌ماوه، دوای 27 ساڵ له پیشه‌ی پارێزه‌ری بۆم ده‌ركه‌وت یاسا درۆیه”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه “نه‌ك داواكاری گشتی، به‌ڵكو سیستمی قه‌زا هه‌مووی به‌ده‌ستی حزبه‌وه‌یه، ده‌ستوور و په‌رله‌مان به‌ده‌ست حزبه‌وه‌ن”.
حاكم ناز پێیوایه كه “ئایندهی كوردستان پێویستی به كه‌سانی بێلایه‌نه، بێ لایه‌ن له ئه‌نجومه‌نی قه‌زا، له په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌شمان نه‌بێت هه‌رگیز ئه‌و وڵاته‌مان بۆ دروست نابێت كه خه‌ونی پێوه ده‌بینین”.
سەرچاوە:ژن مەگەزین