لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌په‌كانی كوردستان هه‌ڵوێستی هابه‌شی خۆیان له‌باره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌ڵبژادنی داهاتووی پهرلهمانو یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا گفتوگۆ كرد.
له رۆژی 4/1/2022، له‌باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان له‌هه‌ولێر ، به‌ئاماده‌بوونی حزبه‌كانی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌په‌كان ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاساییان سازكرد .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی عێراق و كوردستان تاوتوێ كران، هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان‌و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان خرانه بهرباسو لێكۆڵینه‌وه.
دوای گۆڕینه‌وه‌ی راوسه‌رنجی لایه‌نه‌كانی به‌شداربوو، لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌په‌كان گه‌یشته ئه‌م بۆچوونانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه‌كانی چه‌پ كۆك بوون، له‌سه‌ر پێویستی بوونی ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی دیموكراسی و په‌له‌ی تێدا بكرێت ، ساڵی 2022 ببێته ساڵی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه رۆژه‌ڤی نێوان لایه‌نه‌كانی سیاسیه‌و ماوه‌ی یاسای ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، له‌كۆتایی ئه‌م ساڵ ته‌واو ده‌بێت.
لیژنه‌ی هاوبه‌شی چه‌په‌كان، پێداگری ده‌كات، كه پێویسته به‌ر له‌كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئاماده‌كاری بۆ بكرێت و به‌ده‌ربكرێت له‌هه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حزبایه‌تی و له‌واده‌ی یاسایی خۆیدا ، هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رای لایه‌نه‌كانی سیاسی كوردستان له‌مه‌ڕ یاسای هه‌ڵبژاردن ، كه پێشنیاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌خه‌نه روو،لایه‌نه‌كانی چه‌پی كوردستان(شیوعی ، زه‌حمه‌تكێشان، دیموكراتی گه‌لی كوردستان)، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌یاسای هه‌ڵبژاردن هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه‌و تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو خزمه‌تی گه‌لی كوردستان‌و دیموكراسیه‌ت دهكاتو مسۆگه‌ری به‌شداری زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیهكانو ره‌وته فیكرییه‌كانی ده‌كات، بۆیه هه‌وڵدان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی، له‌لایه‌ك خزمه‌تی سه‌قامگیری سیستمی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌كوردستان ناكاتولهلایهكی دیكه‌دا، پێویسته ئه‌م بابه‌ته بهدرووبێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی هه‌ر حزبێكی سیاسی، لهههڵبژاردنێكهوه بۆ یه‌كێكی دیكه.
سێیه‌م: هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك بۆئه‌وه‌ی بێگه‌رد و پهسنكراو بێت، پێویسته له‌لایه‌ن كۆمسێۆنێكی بێلایهنو سه‌ربه‌خۆ و پیشه‌یی به‌ڕێوه‌ببرێت و سه‌رپه‌رشتی بكرێت‌و جێگای متمانه‌ی هاوڵاتیان بێت.ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای بوونی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی كه له‌نێوان چه‌ند حزبێك به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 2014 و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ش به‌شێنه، دامه‌زرێنرا، ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش ماوه‌ی یاسایی به‌سه‌ر چووه‌و هه‌روه‌ها لهپێكهاتهكهشی كه‌موكوڕی زۆری تێدایه، لیژنه‌ی هاوبه‌شی چه‌په‌كان ، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی پیشه‌یی و بێلایه‌ن دروست بكرێته‌وه، كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی واقعی كوردستان بێت.
له‌كۆتاییدا، لیژنه‌ی هاوبه‌شی چه‌په‌كانی كوردستان، دووباره پێداگری له‌سه‌ر عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك و، باشتركردنی دۆخی كوردستان‌و هاوهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان، ده‌كه‌نه‌وه.
لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌په‌كان
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان حزبی شیوعی كوردستان