به‌رێز / هاورێ رائد فهمی
سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق
به‌رێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق
به‌رێزان / خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی
حزبی شیوعی عێراق
پیرۆزبایی
به‌ناوی خۆم و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) جوانترین پیرۆزبایی له ئێوه‌و خۆمان و گه‌لانی عێراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی حزبی شیوعی تێكۆشه‌ر به‌ده‌ستی هێنا له هه‌لبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵك به حزبی شه‌هیدان ، نكۆلی ناكرێت ئه‌و ئه‌نجامانه به‌رهه‌می خه‌بات و تێكۆشان و قوربانی دانی هاورێیانه كه له پێناو ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی داویانه ئێمه له‌كاتێكدا پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌ین هیوادارین حزبی شیوعی له گه‌ڵ هێزه دیموكرات و پێشكه‌وتنخوازه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ر بۆ گه‌یاندنی ماف و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و سته‌مدیده،
جارێكی دیكه پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌رده‌م له پێشكه‌وتندابن …
هاورێتان:
مام خدر
سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
١٩\٥\٢٠١٨
هەولێر