به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند كه ته‌نها زیادكردنی جێبه‌جێكردنی یارمه‌تییه‌كان له ڕێگه‌ی په‌ڕینه‌وه وشكانیه‌كانه‌وه بۆ ناو غه‌ززه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له ڕێگریكردن له برسێتی له كه‌رتی چڕ دانیشت‌و.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه، “له ئه‌نجامی به‌دخۆراكی و نه‌خۆشی و نه‌بونی ئاوی پاك و پاكوخاوێنی منداڵان ده‌مرن، داهاتوی ته‌واوی نه‌وه‌یه‌ك له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه”.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، ، ته‌نها زیادكردنی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كان له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه و گه‌یاندنی به‌ده‌ستی هاوڵاتیانی غه‌ززه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له ڕێگریكردن له برسێتی هاوڵاتیان.
به‌گوێره‌ی ئاماری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه زیاتر له پێنج مانگه به‌رده‌وامه، بوه‌ته هۆی كه‌میی خۆراكی توند له‌نێو ئه‌و دو ملیۆن و 300 هه‌زار فه‌له‌ستینییه‌ی كه له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ژین و ئه‌م كه‌مییه‌ش ئێستا له هه‌ندێك ناوچه‌دا ئاستی برسێتی تێپه‌ڕاندوه،.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس ده‌شڵێت، “هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ گه‌یاندنی خۆراك له ڕێگه‌ی ئاسمانی و ده‌ریاییه‌وه پێشوازییان لێده‌كرێت، به‌ڵام ته‌نها زیادكردنی هاتنه ژوره‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كان له ڕێگه‌ی ده‌روازه وشكانییه‌كانه‌وه ده‌بێته هۆی گه‌یاندنی یارمه‌تی به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره بۆ ڕێگریكردن له برسێتی”.
جارێكی تر داوا له ئیسرائیل ده‌كه‌ین كه ده‌روازه‌ی زیاتر بكاته‌وه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “جارێكی تر داوا له ئیسرائیل ده‌كه‌ین كه ده‌روازه‌ی زیاتر بكاته‌وه و په‌له بكات له چونه ژوره‌وه و گه‌یاندنی ئاو و خۆراك و پێداویستی پزیشكی و هاوكارییه مرۆییه‌كانی دیكه بۆ ناو غه‌ززه و له‌ناو غه‌ززه‌دا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆرجار داواكارییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ گه‌یاندنی پێداویستییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه ڕاده‌گیرێن یان ره‌تده‌كرێنه‌وه.