رۆژی پێنج شەممە ڕێکەتی (٢٣\٩\٢٠٢١)شاندێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەسەرۆکایەتی هاوڕێ بەڵێن عبدللە سکرتێر و هاوڕێ بێکەس و هاوڕێ گۆران جەلال ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشان و کاندیدی ژمارە 28 ی بازنەی 3 ی هەولێر و سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد .
لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوڕێیان خلیل محموود و قهار محمد و نەهرۆ جەلال ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا .
لەکۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و عێراق باسی لێوەکرا و هەردوولا ڕاو دیدو بۆچوونی خۆیان تاوتوێ کرد بەتایبەت تیشک خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
لەبەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا وەزعی هێزە چەپ و ئازایخوازەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و بڕیاردرا کە ئەو جۆرە کۆبوونەوانە لەنێوان هێزە چەپەکان بەردەوام بێت و فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی توانا و هێزەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەگەر و پێشهاتەکان یەکبخرێت و تواناکانی چەپ و لەبەرەیەکی هاوبەش رێکبخرێت .
لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران .