هاتنه‌كه‌ی ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان ، درێژه دانه به‌و پاڵپشتیه مادی و مه‌عنه‌ویه‌ی كه فه‌ڕه‌نسا بۆ كورد هه‌یه‌تی ، به تایبه‌ت بۆ كوردی رۆژئاوا‌و باشوری كوردستان ، مێژووی په‌یوه‌ندی كورد‌و فه‌ڕه‌نسا تازه نیه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له ئێستا ، گه‌رچی له رێكه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆدا خه‌ونی كورد پشتگوێ خرا ، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له ساڵانی 1919و 1920 نوێنه‌رایه‌تی كوردی كردووه له پاریس شه‌ریف پاشای خه‌ندان یان وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێن شه‌ریف پاشای سلێمانی بووه ، شه‌ریف پاشا دوای روخانی دهوڵهتهنهخۆشهكهی عوسمانی ، له فه‌ڕه‌نسا نوێنه‌رایه‌تی كوردی كردووه‌و تا راده‌یه‌كی زۆر باش له ته‌ك ئه‌رمه‌نه‌كاندا گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه چاره‌سه‌ر بكرێت ، به‌ڵام دواتر به هۆی سیاسه‌تی توركیا‌و ئه‌تاتوركه‌وه خواستی كورد پشتگوێخراوه،شه‌ریف پاشاش به ده‌ستی خاڵی له دانیشتنه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
شه‌ریف پاشا له ساڵانی 1919و 1920 دوو یاداشتی بۆ به دیهاتنی خواستی كورد داوه‌ته كۆنگره‌ی پاریس، ساڵی 1930یش كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ناسراوی رۆژئاوا‌و باكوری كوردستان یاداشتێكیان داوه‌ته فه‌ڕه‌نساو داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كوردیان كردوه له رۆژئاوای كوردستان ، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه بریتی بوون له كامه‌ران به‌درخان ، جه‌لاده‌ت به‌درخان ، سوره‌یا به‌درخان ، مه‌مدوح سه‌لیم ،مستهفاشاهیر ، ره‌شید شێخ ئیسماعیل ، و هتد له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه یاداشته‌كه دراوه‌ته فه‌ڕه‌نسیه‌كان كه ئه‌وان له دوای جه‌نگ رۆژئاوای كوردستان و سوریایان به‌ركه‌وتوه .
له شه‌سته‌كان و هه‌فتاكاندا كورد به شێوه‌یه‌كی فراوانتر ڕویانكردوهته فهڕهنساوله ئێستادا له دوای ئه‌ڵمانیاوه فه‌ڕه‌نسا له ڕووی بوونی كورده‌وه به دوه‌م وڵات دێت له ئه‌وروپاو نزیكه‌ی 200 هه‌زار كوردی تیایه ، هه‌ر له شه‌سته‌كاندا بارزانی نامه‌یه‌ك بۆ فه‌ڕه‌نسیه‌كان ده‌نووسێ له سه‌ر پاڵپشتیان به چه‌ك و چۆڵ به رژێمی عیراق گازنده‌یان لێده‌كات، تاڵه‌بانیش به نوێنه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كورد ده‌چێته فه‌ڕه‌نسا، له‌و باره‌یه‌وه تا ئێستا شتێكی ئه‌و تۆ نه‌نوسراوه ، له‌م ساڵانه‌ی پێشوودا نوسه‌ری ئه‌م وتاره له گه‌ڵ چه‌ند دۆستێكا چووینه پاریس بۆ كۆنگره‌یه‌كی یه‌ك رۆژه له سه‌ر په‌یوه‌ندی كورد‌و فه‌ڕه‌نسا ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی بزانم به‌شێك له میوانداریه‌كه كۆمپانیای تۆتاڵ رێكیخستبوو ، له‌وێ به‌شێك له شاهیده‌كانی شه‌سته‌كان چیرۆكی په‌یوه‌ندی كورد‌و فه‌ڕه‌نسایان گێڕایه‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه چاودێری جم و جۆڵه سه‌ربازیه‌كانی حكومه‌تی عیراقیان كردوه له فه‌ڕه‌نسا ، گێڕانه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه بوون به ئێمه بڵێن ئێمه‌ی فه‌ڕه‌نسی هاوخه‌می ئێوه‌ین .
هه‌ڵبه‌ت پاریس چه‌ندین جار بووه به سه‌نته‌ری كۆكردنه‌وه‌ی كورد و باسی كێشه‌ی كورد ، كه به‌ر له په‌لاماره‌كانی ئه‌نفال دواترینیان كۆنفراسی پاریسی ساڵی 1989 بوو كه پرسی كورد باسی گرنگی ئه‌و دانیشتنانه بووه ، له دوای راپه‌ڕینیشه‌وه به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسی به‌رده‌وام له خه‌می كوردا بوونه ، بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌شێكی زۆری فه‌زڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێرنارد كۆشنهروهزیری ته‌ندروستی كۆنی فه‌ڕه‌نسا ، ئه‌وه جگه له هاتنی دانیاڵ میتروان بۆ ههلێرو بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش چ بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه ، چ ساڵی 1992 بۆ رۆژی سوێندخواردنی پارله‌مان ، خاتو دانیاڵ میتروان یه‌كێك له خه‌مخۆره هه‌ره له پێشه‌كانی كورد بووه .
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه پێشتریش فڕانسوا هۆلاندی سه‌رۆك دوو جار له 2014و له 2017 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێری كردووه ، هه‌ڵبه‌ت بۆ هه‌میشه‌ش ده‌رگای كۆشكی ئه‌لیزێ بۆ كورد كراوه بوو ، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی ماكرۆن و بینینی به‌رپرسانی كورد ، جگه له‌وه‌ی پاڵپشتیهكه بۆ پرسی كورد، په‌یامێكیشه بۆ نه‌یارانی كورد كه فه‌ڕه‌نسا پشت ناكاته كورد ، له قسه‌كانیشیدا هه‌ر وای وت ، ره‌نگه ئه‌م هاوكاریه گرنگه له‌م سه‌رده‌می بێبه‌هاكردنی سیاسه‌ت و مرۆڤایه‌تیه‌دا بایه‌خی زۆری هه‌بێت بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی مێژوودایه‌و هێشتا ،سوارو سه‌رداره‌كانی پشتی یه‌كتر ده‌شكێنن .
ئیمانیۆڵ ماكرۆن زۆر باش ده‌زانێ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ده‌وڵه‌تێكی وه‌كی توركیا توڕه ده‌كات ، به‌ڵام له ڕووی ئاكاری و مرۆدۆستیهوه ، له ڕوانگه‌ی مرۆڤایه‌تی و مافی مرۆڤه‌وه كه به‌لانی كه‌مه‌وه نزیكه‌ی 250 ساڵه فه‌ڕه‌نسا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، بۆ كورد گرنگه.